ئەمڕۆ ١٧/١٢/٢٠١٤ سنان چەلەبی وەزیری داد سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی کرد لەنێوان ئەنجوومەنی سەرۆکایەتی پەیمانگای دادوەری لەگەڵ نوێنەرانی قوتابیانی کۆلێژەکانی یاسای ( ھەولێر و سلێمانی و دھۆک و ڕاپەڕین و کۆیە) بۆ تاوتۆکردنی بڕیاری سەندیکای پارێزەرانی کوردستان ژمارە(٧٣٤٤) لە ٢/١٢/٢٠١٤، لە کۆبوونەوەکەدا نوێنەرانی کۆلێژەکانی یاسا بۆچوون و پێشیار و تێبینەیەکانی خۆیان سەبارەت ئەم بڕیارە بۆ لایەنەکان خستەروو، لە کۆبوونەوەکەدا ئەندامانی سەرۆکایەتی پەیمانگای دادوەری خوێندنەوەی خۆیان دەربارەی بڕیاڕەکە بۆ نوێنەرانی قوتابیان کۆێژکانی یاسا خستەروو و بڕیاریاندا کە بڕیاری سەندیکای پارێزەران لە چوارچێوەی یاسایی و تەشریعی تاوتۆ بکەن و رێکار و میکانزمی یاسایی لەبار بگرنەبەر بۆ تەفسیر کردنی ئەم بڕیارە بەلەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی قوتابیان کە ھاو ئاراستەبێ لەگەل پەرەپێدان و پێشخستنی ئاستی زانستی و زانیاری لە کوردستاندا.










