لە میانەی گەشەپێدانی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان لە رووی یاسایی و دادپەروەری، رۆژی ١٤/٨/٢٠١٤ سینان چەلەبی وەزیری داد لە دیوانی وەزارەت پێشوازی کرد لە ئەنکس مەکی کونسوڵی گشتی بەریتانی لە کوردستان، لە دیدارەکەدا باس لە رەوشی ئەمڕۆی عێرق و کوردستان کرا، دواتر وەزیری داد رامان و پلانەکانی وەزارەتی داد لە چوارچێوەی پرۆگرامی حکومەتی کوردستان کابینەی ھەشتەم لە بواری دادپەروەری و سەروەری یاسا شڕۆڤە کرد، ھەروەھا وەزیری داد پیرۆزبایی کرد لە کونسڵی گشتی بەریتانی بەبۆنەی دەست بەکابوونیان لە پۆستەکەی لە کوردستان و ھاوکاری و ھەماھەنگی وەزارەتی خستەروو لە پێناو گەشەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان ھەردوولا.
کونسوڵی گشتی بەریتانی سەردانی وەزارەتی داد دەکات
14 آب/أغسطس 2014










