لە میانەی بەسەرکردنەوەی وەزیری داد بۆ جومگە و دام و دەزگەکانی وەزارەت و لە نزیکەوە ئاشنابوون لە رەوشی فەرمانبەران و چۆنیەتی راپەراندنی ئەرک و فەرمانەکانی دەزگاکان، رۆژی یەکشەممە ٢٢/٢/٢٠١٥ سنان چەلەبی وەزیری داد سەدانی بەرێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی خانووبەرەی کرد و لە لایەن بەێوەبەری گشتی و فەرمانبەران پێشوازی لێکرا، لە دیدارەکەدا باس لە رەوشی ئەمرۆی کوردستان و عێراق کرد و ئەرک و فەرمانی فەرمانبەران و ماف و بەرژەوەندییەکانی ھاوڵاتیان لە بارودۆخێکی ئاوادا خستە روو، ھەروەھا خۆراگری فەرمانبەران و خەڵکی کوردستان لەم بار و دۆخەدا بەرز نرخێنرا، وەزیری داد دەست خۆشی لە بەرێوەبەری گشتی و یەکەیەکەی فەرمانبەرانی تۆمارکردنی خانووبەرە کرد لە پێگیریکردن و دڵسۆزی لە راپەڕاندنی ئەرک و فەرمانەکانیان بە گیانێکی لەخۆبردوو. دواتر بەرێوەبەری گشتی تۆمارکردنی خانووبەرە ئاماژەی بەوەکرد کە فەرمانبەران وێرای سەختی بارودۆخی ژیانی ئەمڕۆ بەڵام ھەمیشە لە ئاستی بەرپرسێتیدابوون و ھەردەم پێگیر و دڵسۆزبوون بۆ ئەرک و فەرمانەکانیان و ھەمیشە بەرژەوەندی گشتی و بەرژەوەندی ھاووڵاتیان خستۆتە پێش بەرژەوەنی کەسی خۆیان و بەرێزیان خستیەروو کە ھەردەم لە ئاستی بەرپرسێتیدا دەبن.
لە کۆتاییدا وەزیری داد ستایشی لەخۆبردووی و دڵسۆزی فەرمانبەرانی بەرێوەبەرایەتی گشت تۆمارکردنی خانووبەرە کرد و بە شایستەی زانی کە بە شێوازێکی فەرمی سوپاس ئاراستیە بەرێوەبەری گشتی و تەواوی فەرانبەرانی ئەم فەرمانگەیە بکات وەک پاداشتێک بۆ رۆڵی خۆراگری و دڵسۆزیان بەرامبەر فەرمانگە و بەرژەوەندی ھاوڵاتیان. شایانی باسە بۆ ئەم مەبەرستە رێکاری فەرمی ئەنجام درا.










