لەمیانەی کاراکردنی جومگەکانی وەزارەتی داد و تاوتۆکردنی کێشەو ئاستەنگە کارگێرییەکان و پێشکەشکردنی خزمەتی زیاتر بە ھاوڵاتیان و چالاک کردن و کەمکردنەوەی رۆتین لە دەزگا و فەرمانگەکانی وەزارەت، ئەمڕۆ ٢٧/١/٢٠١٥ بە سەرپەرشتی سنان چەلەبی وەزیری داد و بە ئامادەبوونی سەرۆکی سەرپەرشتیاری دادی و سەرپەرشتیارانی دادی لە ھەولێر و دھۆک و سلێمانی، کۆبوونەوەی کاراکردنی رۆڵی دەستەی سەرپەرشتیاری دادی لە دیوانی وەزارەت ئەنجامدرا، سەرەتا لە وتەیەکدا وەزیری داد رۆڵی سەرۆکایەتی و دەستەی سەرپەرشتیاری دادی بە پێوست و گرنگ زانی و داوای کرد کە بەپێی یاسای سەرپەرشتیاری دادی ھەموو ھەوڵەکانیان بخەنەگەر بۆ چاودێری کردن و دەستنیشان کردنی کەم و کوڕی و کۆسپ و ئاستەنگەکارگێڕییەکانی نێو دام و دەزگاکان بۆ جۆَشدانی رۆڵی فەرمانبەر و جومگە و دەزگاکانی وەزارەتی داد. پاشان ھەریەک لە سەرۆک و سەرپەرشتیارانی دادی ھەولێر و دھۆک و سلێمانی کێشە و کار و چالاکییەکانی خۆیان خستەروو و لەلایەنی وەزیری داد ھەڵسەنگێنران، پاشان رێکار و میکانزمی لەبار دیاریکران بۆ کاراکردنی دەستەی سەرپەرشتیاری دادی لە ھەرسێ پارێزگای کورستان و لە کۆتاییدا وەزیری داد کارو چالاکییەکانی سەرپەرشتیارانی دادی بەرز نرخاند و ھیوای خواست بەردەوام و چالاک بن لە ئەرک و فەرمانەکانیان .










