رێکەوتی ٢/١٢/٢٠١٤ کاتژمێر(١١) پێش نیوەرۆ بەرێز وەزیری داد سنان چەلەبی پێشوازی لە بەرێز دکتۆر دلاوەر عەلائەدین سەروکی ئینستیتیوتی رۆژھەڵاتی ناوەراست بۆ تۆژینەوە (MERI) کرد لە دیوانی وەزارەتی داد.
ئینستیتیوتی ناوبراو تایبەتە بە توێژینەوەی ستراتیجی لە پێناو نیشتمانسازیدا. مەبەست لە سەردانەکە پێشخستن و پەرەپێدانی مافی مرۆڤ و گەشەپێدانی دیموکراسیەت و داھێنانی سیستەمی فەرمانرەوایەتی دروست و سەرکەوتوو سەروەرێتی یاسا و دادگەریی کۆمەڵایەتی و گەشەپێدانی ئابووری و ئەنجامدانی چاکسازی لە سیستەمی داد تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە بوو.
ئەمەو دانیشتنەکە زیاتر لە کاتژمێرێکی خایاند و بەرێزان ئەندامانی ئەنجوومەنی وەزارەتی داد و راوێژکاری وەزیری داد ئامادەی دانیشتنەکە بوون.
لە کۆتاییدا بەرێز وەزیری داد ئامادەیی وەزارەتی دادی بە ھەموو پێکھاتەکانیەوە دەربڕی بۆ ھاوکاری و یارمەتی و ھەماھەنگی لە نێوان وەزارەتی داد و سەنتەری ناوبراو بەمەبەستی ھەوڵدان بۆ ئەنجامدانی چاکسازی لە بواری سیستەمی دادی لە ھەرێمی کوردستاندا.
راگەیاندنی وەزارەتی داد










