ئەمڕۆ ٢٤/١١/٢٠١٥ سنان چەلەبی وەزیری داد پێشوازی لە بەڕێز یاسین عەوەز ئیسماعیل باڵیۆزی وڵاتی سودان کرد، لە دیدارەکەدا باس لە رەوشی ئەمڕۆی کوردستان و عێراق بەگشتی کرا، ھەروەھا جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی ھەردوو لا کرا لە بواری یاسا و دادپەروەری و خوێندن و زانست و ئاڵوگۆری بازرگانی، ھەروەھا گۆرێنەوەی زانیاری یاسایی و پسپۆری لە بواری یاسادانان و ھەموارکردنەوە و تاوتۆکردنی یاساکان تەوەرێکی دیکەی دانیشتنەکەبوو، وەزیری داد پلان و پڕۆژەکانی وەزارەت بۆ پێشخستن و ھەموارکردنەوەی یاساکان خستەروو و ھەروەھا بەرێزیان رۆڵی ئەنجوومەنی شوریا ھەرێمی کوردستان و دەزگای داواکاری گشتی لە ھەموارکردنەوی یاساکان و سەروەری بوونی یاسا بەرزنرخاند، دواتر باڵیۆزی سودان ستیاشی رۆڵی حکوومەتی کوردستان کرد لە ئاوەدان کردنەوە و پاراستنی ھێمنی و ئارامی و سەروەری یاسا، لە کۆتاییدا ھەردوولا ھاورابوون لە ھاوکاری ھەماھەنگی لە سەر ئاستی وەزارەتی لە پێناو پێشخستنی بواری یاسایی و گۆرینەوەی توانی زانستی و پسپۆری لە نێوانیاندا.










