وەزیر و تێکرای فەرمانبەرانی وەزارەتی داد ئەمڕۆ ١٦/٣/٢٠١٥ بەرێز و نەوازشەوە لە ئاستی یادی ٢٧ساڵەی کیمیاباران کردنی ھەڵەبجە راوەستان، کیمیاباران کردنی ھاڵەبجە یەکێکە لە تاوانەکانی جەنگ کە رژێمی دیکتاتۆری پێشووی عێراق لە رۆژ ١٦/٣/١٩٨٨ دژ بە خەڵکی بێتاوانی ھەڵەبجە و دەڤەرەکانی دیکەش ئەنجامی دابوو، ھەر لە یەکەم رۆژی کیمیابارانکردنی شاری ھەڵەبجە زیاتر لە ٥٠٠٠ ھاوڵاتی سڤیل لە ژن و منداڵ و پیر و گەنج بوونە قوربانی، تەنانەت تەواوی گیانەوەرانی دەڤەرەکەش قەلاچۆ کران، لە بەر گوشندەیی چەکی کیمیایی کە چەکێکی کۆم کوژی قەدەغەکراوە لە سەر ئاستی نێودەوڵەتی، وەزارەتی دادی حکوومەتی کوردستان بەردەوم لە ھەوڵدابووە بۆ ناساندی ئەم تاوانە وەکو تاوانێکی جینۆساید کە دژ بە خەڵکی کوردستان کراوا، وەکو رێزلێنان لە شەیدان و قوربانیانی کیمیابارانی ھەڵەبجە تەواوی خەڵکی کوردستان ساڵانە لەم رۆژەدا ئەم یادە دەکەنەوە.










