بۆ کارەساتی شەنگال وەزارەتی داد دوو خولەک بێ دەنگی نواند

03 آب/أغسطس 2015

بە بۆنەی تێپەڕبوونی ساڵێک بەسەر کارەساتی شەنگال کە تێیدا تیرۆرستانی (داعش) شارەکەیان داگیرکرد و ژمارەیەکی یەکجار زۆری خەڵکی دەڤەرەکەیان جینۆساید و دەستگیر کرد و بە ھەزاران کەسی دیکەشیان ئاوارە و دەربەدەر کرد بە تایبەتی لە کوردانی ئێزدی، بۆ ئەم یادە ئەمڕۆ ٣/٨/٢٠١٥ بە ئامادە بوونی سینان چەلەبی وەزیری داد و بەرێوەبەرانی گشتی وزارەت و تەواوی فەرمانی وەزارەت دووخولەک بێدەنگی نوێنرا وەک بۆ ڕێزگرتن لە گیانی شەھیدان و جینۆسایدکراوان و ستەمدیدانی ئەو کارەساتە. لەم ڕۆژە خەمناکەدا وەزیری داد و تەواوی فەرمانبەرانی وەزارەت، ھاوخەمی و سەرەخۆشیی خۆیان بۆ کەس و کاری شەھیدان و جینۆسایدکراوانی ئەو کارەساتە ڕاگەیاند.

ناونیشان

ناونیشان: هەرێمی کوردستان-هەولێر

‌چواڕیانی فرنسوا میتران

 

پەیوەندی کردن

بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارەکانتان سەبارەت بە هەر کارێکی پەیوەست بە وەزارەتی داد یا هەر فەرمانگەیەکی تری سەر بە وەزارەت دەتوانن پرسیارو داواکاری و سکاڵاکانتان لە رێگەی ئەم فۆرمەوە بنێرن

: iraq, irbil
: 2245522 - 2245515 - 2245507
  نامەکەت نەگەیشت.   نامەکەتە بەسەرکەوتووی گەیشت.
Top