له پارساڵه‌وه به شێوه‌يه‌كی به‌رده‌وام هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ڕه‌وتی خوێندن و كواڵيتی له زانكۆ ئه‌هليه‌كان كراوه، و له‌مه‌ودوا ساڵانه زانكۆ ئههليهكانی هه‌رێم ڕيزبه‌ند ده‌كرێن و زانياريه‌كان ده‌خرێنه به‌رده‌م هاوڵاتيانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له كاتی پێشكه‌شكردندا قوتابيانی ئازيز و خانه وادهكانيان ڕه‌چاوی كواڵيتی و ڕيزبه‌ندی زانكۆكان بكه‌ن.
ڕيزبه‌ند كردنی زانكۆ به‌پێی ره‌چاو كردنی چه‌ندين فاكته‌ر و پێوه‌ره وه ئه‌نجام ده‌درێ. فۆڕمی تايبه‌ت پێشكه‌ش به زانكۆكان كراوه و تێيدا داوای زانياری وورد سه‌باره‌ت به ژێرخان و سه‌رخان و توانا مرۆييه‌كان وه‌رگيراوه و شی كراونه‌ته‌وه. دواتر به‌ڵگه‌نامه‌كانی په‌يوه‌ست به په‌يامی زانكۆ، و په‌یره‌وی ناوخۆ و تێڕوانین و ئامانجه كورتخایه‌ن و درێژخایه‌ن و سیسته‌می به‌رێوه‌بردنیان چاویان پێدا خشێندراوه. تۆماری بۆڕدی ئه‌مينداران و شه‌فافيه‌ت له كاروباری دارايی و كارگێڕی و ئاستی قازانجويستن ڕه‌چاو كراوه. دواتر سه‌ردانی مه‌یدانی بۆ هه‌ريه‌ك له‌و زانكۆيانه ئه‌نجام دراوه و له‌لایه‌ن تیمی دڵنیای جۆری ڕاپۆرتی تێروته‌سه‌ل پێشكه‌شكراوه، به‌تايبه‌تی سه‌باره‌ت به پڕۆگرامی خوێندن و ژینگه‌ی وانهوتنهوهوفێركردن و دابين كردنی ئامرازه‌كانی فێركردن، و په‌رتوكخانه وتاقیگهی زانستی وهولی خوێندن و سه‌نته‌ری توێژینه‌وه و شوێنی حه‌وانه‌وه و كات به‌ڕێكردن و یانه و به‌شی ناوخویی پێشكه‌ش كران.
به پێی پڕۆسه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانی ساڵی 2010، ئه‌و زانكۆيانهی خواره‌وه كه فه‌رمانی دهستبهكاربوونيان هه‌بووه له ڕووی كارچاكی و كهموكوريهوه به دوو گروپی جيا (سه‌ركه‌وتوو و دواكه‌وتوو) و ده‌ستنيشان كراون و له ڕيزبهندێكدا ليسته كراون:
- گروپی سه‌ركه‌وتوو: ئه‌و زانكۆيانهی كه تا ئێستا سه‌رباری هه‌ندێ كه‌موكوڕی سه‌ركه‌وتوو بوونه و ڕێگه به به‌رده‌وام بوونيان دراوه و به‌پێی هه‌ڵسه‌نگاندنی وه‌زاره‌ت له‌و ڕيزهدا به پێی كواڵيتی ڕيزبه‌ند كراون. بێ گومان شوێنی هه‌ريه‌كه‌يان له ڕيزبهنددا به پێی چه‌ندين پێوه‌ر و پابه‌ند بوون به دڵنيايی جۆری و ڕێنماييه‌كان و كاری جيددی له‌سه‌ر به‌رزڕاگرتنی ئاستی كواڵيتی دياری كراوه. شايانی باسه كه ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندن و ڕيزبه‌ند كردنه هه‌رده‌م له گۆڕاندايه و ساڵانه پێويستی به پێدا چوونه‌وه هه‌يه، وه هيوای وه‌زاره‌ت ئه‌وه‌يه كه هه‌ريه‌كه‌يان هه‌وڵ بدات زياتر وه‌به‌رهێنان له كواڵيتی بكات و ساڵ له دوای ساڵ له پێشبڕكێدا سه‌ربكه‌وێ.
- زانكۆی ئه‌مه‌ريكی له عيراق - سلێمانی: خوێندن له‌و زانكۆيه به ئينگليزيه و پڕۆسه‌ی دڵنيايی جۆريهكهی تۆكمه‌يه و ئاستی دهرچوانيشی به به‌راورد به‌رزه به‌لام ئيداره‌ی زانكۆ پێويستی به كرانه‌وه و زياتر و هه‌ماهه‌نگی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای هه‌رێم هه‌يه. زانكۆيهكه په‌يوه‌ندی ئه‌كاديمی ده‌ره‌كی هه‌يه و پلانه‌كانی درێژخايهنانهيه.
- زانكوی نه‌وروز له دهوك: له جێبه‌جێ كردنی پڕۆسه‌ی دڵنيايی جۆری له پێشه‌وه‌ی زانكۆ ئههليهكانی خواره‌وه‌تره كه له ڕێژه‌ی دهرچوانيدا ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه. پێويسته زانكۆ پڕۆسه‌كه پته‌وتر بكات و وه‌به‌رهێنان له توانا مرۆييه‌كان به‌رده‌وام بكات. هاوكات پێويستی به پێكهێنانی بۆڕدی ئهميندارانه بۆ سه‌رپه‌رشتی كردن و چاودێری ناوه‌كی كاروباری دارايی و كارگێڕی زانكۆ.
- زانكۆی ئيشق له هه‌ولێر: زۆربه‌ی خوێندن له‌و زانكۆيه به ئينگليزیه و زمانی توركیش تێيدا زيندووه. ده‌سته‌ی به‌رێوه‌بردن و مامۆستايان گرنگی به خوێندكاران و فێربوونيان ده‌ده‌ن. زانكۆيهكه په‌يوه‌ندی ئه‌كاديمی ده‌ره‌كی هه‌يه و پلانه‌كانی درێژخايهنانهيه. پڕۆسه‌ی دڵنيايی جۆری و زانستخوازی به‌رده‌وام له‌و زانكۆيه پێويستيان به ده‌وڵه‌مه‌ند كردن هه‌يه.
- زانكوی سابیس له هه‌ولێر: پێويسته شه‌فاف بێت له پڕۆسه‌ی كارگێڕی و دارايی. پێويستی به زياتر گرنگی دانه به پڕۆسه‌ی زانستخوازی به‌رده‌وامی تايبه‌ت به مامۆستايان، وه گرنگی دان به قوتابيان و ڕازی كردنیان له ڕووی خزمه‌ته گشتيهكانی ناو زانكۆوه. هه‌روه‌ها پێويسته پڕۆسهيهكی تۆكمه‌ی دڵنيايی جۆری له‌خۆی بگرێ.
- زانكوی جیهان له هه‌ولێر: له ڕووی ژێرخان و وه‌به‌رهێنانه‌وه به‌توانايه و پڕۆسه‌ی دڵنيايی جۆری ده‌ست پێ كردووه و سه‌رباری هه‌ندێ كه‌موكوڕی، ڕووی پێشكه‌وتنی به‌ره‌و پێشه‌وه‌يه. پێويستی به كاری جيدديه بۆ دڵنيايی جۆری و په‌ره‌پێدانی پڕۆگرامه‌كانی خوێندن. لقێكی نوێی له سلێمانی كردۆته‌وه و پێويستی به ماوه‌يه‌ك هه‌يه بۆ سه‌لماندنی توانای به‌رێوه‌بردنی ئه‌و لقه.
- زانكۆی گه‌شه پێدانی مرۆيی له قه‌ره‌داغ: قازانجنهويسته (وهقفيه) و له گه‌شه كردنی به‌رده‌وامدايه و پابه‌نده به ڕێنماييه‌كان. زانكۆيهكی جيدديه به‌لام كێشه‌ی مامۆستا و پابه‌ند بوون به دڵنيايی جۆری هه‌يه. پێويستی به ئه‌ركی زياتره بۆ سه‌رخستنی پڕۆسه‌ی دڵنيايی جۆری.
- زانكوی هه‌ولێری تایبه‌ت بو زانست و ته‌كنولوجیا له هه‌ولێر. زانكۆيهكی تازه‌يه و وه‌به‌رهێنانی جيددی كردوه له ژێرخان و پڕۆگرام و مامۆستايان. پابه‌نده به ڕێنماييه‌كانی وه‌زاره‌ت، به‌ڵام هێشتا تازه‌يه و ئه‌زموونه‌كه‌ی ساوايه.
- زانكوی لوبنانی فرنسی له هه‌ولێر: شه‌فافيه‌ت له كارگێڕی و دارايی كه‌مه. پێويستی به ڕازی كردنی خوێندكارهكانيهتی له ڕووی ڕوونكردنه‌وه‌ی لايه‌نی دارايی و ته‌با كردنی كرێی خوێندن له‌گه‌ڵ بازاڕی هه‌رێم. پێويسته ئاستی كواڵيتيهكهی به‌رزبكاته‌وه و پڕۆسهيهكی تۆكمه‌ی دڵنيايی جۆری له‌خۆی بگرێ تاوه‌كو به موسته‌هه‌قی ناوی فه‌ڕه‌نسی هه‌ڵبگرێ. هاوكاری له‌گه‌ڵ زانكۆی ده‌ره‌كيدا هه‌يه به‌ڵام ئاستی زانكۆ دهرهكيهكه له ئاستێكی خوازراودا نيه. ژماره‌ی مامۆستايانی هه‌ميشه‌يی له ئاستی خوازراودا نيه.
- گروپی دواكه‌وتووه‌كان: ئه‌و زانكۆيانهی كه له گروپی هه‌ره خواره‌وه‌ی زانكۆكانی هه‌رێمن و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانی پارسال ده‌ری خست كه پێويستيان به گۆڕانكاری بنه‌ره‌تی هه‌يه بۆ ئه‌وه‌ی بێنه ڕێزی مام ناوه‌ند و ڕێگه‌ی به‌رده‌وام بوونيان پێ بدرێت، به‌لام ڕووداو و كاردانه‌وه‌كانی دواتر سه‌لمانديان كه سه‌ركرده‌كانی ئه‌و زانكۆيانه نيه‌تی خۆچاكردنيان نيه و بۆيه چيتر ڕێگه‌يان پێ نادرێت قوتابی وه‌ربگرن:
- زانكۆی شاهانه‌ی به‌ريتانی له هه‌ولێر: له ڕووی ژێرخانه‌وه كێشه‌ی نيه، به‌ڵام ناوه‌رۆكی پڕۆگرام و شێوازی خوێندن و ڕاهێنانی مامۆستاكان و زمانی خوێندن هه‌ماهه‌نگ نيه له‌گه‌ڵ سيسته‌می به‌ريتانی، بۆيه ناوی زانكۆ له‌گه‌ڵ ناوه‌رۆكه‌كه‌یدا ناگونجێ. داوا له زانكۆ كراوه كه ناوه‌كه‌ی بگۆڕێ به‌ڵام ڕازی نه‌بوو. دواتر به‌بێ ئاگاداری و به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی وه‌زاره‌ت زياتر له 850 قوتابی له ده‌ره‌وه‌ی پلانی وه‌رگرتن وه‌رگرت و ده‌وامی پێ كردن و چه‌ندين فه‌رمانی وهزاريشی بۆ ڕاگرتنی ده‌وام پشتگوێ خست. به‌رده‌وام هه‌وڵی چه‌واشه‌كردنی قوتابيان و ڕای گشتی داوه. له دادگا شكايهتی له وه‌زاره‌ت كرد و له چوار داوای جياوازدا دادگا كهيسهكهی يهكلايی كردوه‌ته‌وه و بڕيارهكانی له به‌رژه‌وه‌ندی وه‌زاره‌ت بووه كه‌چی هێشتا زانكۆی ناوبراو به‌رده‌وام بووه له هه‌لوێسته‌كانی. بۆيه متمانه به به‌ڵێنی ئه‌و زانكۆيه ناكرێ و له ئايندهشدا كێشه‌ی زياتريشی لێ په‌يدا ده‌بێ.
- زانكۆی ديجله: زانكۆيهكی ناوبانگ نزمه. سه‌ركرده‌كانی زانكۆ نيه‌تی پياده كردنی پڕۆسه‌ی دڵنيايی جۆریان نه‌بووه و زياتر خه‌ريكی قازانجی خێرا بوونه. له‌به‌ر كێشه‌ی دارايی و پێشبڕكێ له نێوان خاوه‌ن و سه‌ركرده‌كانی، ئه‌و زانكۆيه ته‌ركيزی له‌سه‌ر فێركردنی قوتابيان نه‌مابوو. دامه‌زرێنه‌ره‌كانی زانكۆ حكومه‌تی به‌غدايان واتێگهياندووه كه (موقع بديل)يان له هه‌ولێر كردۆته‌وه و واشيان له حكومه‌تی هه‌رێم گه‌ياندووه كه كۆلێژه‌كه‌ی هه‌ولێريان لقێكی كۆلێژی ديجلهی زانكۆييهكهی به‌غدايه. بۆيه هێشتا لای كه‌س ڕوون نيه ئايا به پێی ياسای به‌غدا وهيان هه‌رێم لقی هه‌ولێر بۆی هه‌يه بڕوانامه به ده‌رچووان ببه‌خشێت. پێشتر سه‌رجه‌م قوتابيان و خه‌لكی هه‌رێم و خودی وه‌زاره‌ت له‌و بڕوايهدابوون كه بڕوانامه‌كان له هه‌ولێر ده‌به‌خشرێن به‌ڵام تا ئێستاش نيازی سه‌ركرده‌كانی ئه‌و زانكۆيه ڕوون نه‌كراوه‌ته وه. هاوكات پڕۆسه‌ی دڵنيايی جۆری وه‌ك پێويست جێبه‌جێ نه‌كردووه و له تاقی كردنه‌وه‌كانی پێشتر سه‌د له‌سه‌دی خوێندكاران له تاقی كردنهوهكانيان دهردهچوێندران و به لاَم له تاقی كردنه‌وه‌ی وهزاريدا %99 يان ده‌رنه‌چوون.