وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى هەلى کار بۆ هەڵگرانى بڕوانامەى خوێندنى باڵا/ ماستەر و دکتۆرا دەڕەخسێنێت، و داوایان لێدەکات لە ڕێگەى وەزارەتەوە داواکارى بۆ دامەزراندن لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان پێشکەش بکەن.
عەباس ئەکرەم وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند بەمەبەستى رەخساندنى هەلى کار بۆ هەڵگرانى بڕوانامەى خوێندنى باڵا، وەزارتەکەمان داوا لە هەڵگرانى ماستەر و دکتۆرا دەکات داواکارى بۆ دامەزراندن لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان وەک میلاک پێشکەش بکەن لەو پسپۆڕییانەى کە لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان دەخوێندرێت .
وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى مهرج و داوكارییهكانی بهم شێوهیه ئاشكرا كرد:
یهكهم: مهرجهكان
- هەڵگرى بڕوانامەى ماستەر و دکتۆرابێت
- لە هیچ شوێنێک دانەمەزرابێت
- نازناوى زانستى هەبێت
- ئەو پێشکەشکارانەى نازناوى زانستییان نییە پێویستە مەرجەکانى وەرگرتنى نازناوى زانستیان تێدابێت
- پێشکەشکاران لە ڕێگەى ئیمەیڵى (jobs.private@mhe-krg.org) زانیارییەکان ڕەوانە بکەن.
دوهم: پێداویستیهكان
- پێویستە هەڵگرانى بڕوانامەى خوێندنى باڵا ماستەر/دکتۆرا داواکارییەکانیان لەڕێگەى cv پێشکەش بکەن
- هاوپێچ کردنى بڕوانامەکان
- هاوپێچ کردنى نازناوى زانستى
- هاوپێچ کردنى مەرجەکانى وەرگرتنى نازناوى زانستى (ئەگەر نازناوى زانستى نەبێت).
تێبینى:
پێشکەشکاران لەمڕۆوە واتە دووشەممە ڕێکەوتى (17/12/2018) تاکو رۆژى یەکشەممە ڕێکەوتى (31/3/2019) دەتوانن داواکارییەکانیان پێشکەش بکەن.