به‌ئامانجی به‌دیهێنانی گۆڕانكاری له دڵنیایی جۆری و متمانه به‌خشین و، زیاتر كاركردنی به‌رنامه‌ی دڵنیایی جۆری له زانكۆكان به‌تایبه‌ت له جێبه‌جێكردنی ڕیزبه‌ندی نیشتیمانی بۆ زانكۆكان، به‌ئاماده‌بونی د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژێنه‌وه‌ی زانستی، لێژنه‌ی باڵای دڵنیایی جۆری و متمانه‌به‌خشین كۆبوه‌وه.
له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا، كه ئه‌مڕۆ دو شه‌ممه، ڕێكه‌وتی (8/6/2015) له هۆڵی ڤیدیۆ كۆنفرانس له دیوانی وه‌زاره‌ت به ئاماده‌بونی د.ئامانج سه‌عید ڕاویژكاری وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی بۆ كاروباری زانستی و، د.نوری هه‌رزانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی دڵنیایی جۆری و متمانه به‌خشین و، به‌ڕێوه‌به‌ری دڵنیایی جۆری له زانكۆكانی كوردستان به‌ڕێوه‌چو، له سه‌ره‌تادا د.یوسف گۆران وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد‌و ڕاگه‌یاند: ئه‌ركی دڵنیایی جۆری و متمانه به‌خشین ئه‌ركێكی گرنگ و پیرۆزه، چونكه دڵنیایی جۆری ده‌روازه‌ی چونه ناو جیھانێكی پێشكه‌وتوی خوێندنی باڵا-یه.
له‌سه‌ر ئاستی كوردستانیش بۆ قۆناغی داهاتو، به‌تایبه‌ت كه ئێمه له‌به‌رده‌م ڕیفۆرمی نوێی خوێندنی باڵاین، ئه‌ركی فه‌رمانگه‌ی دڵنیایی جۆری و متمانه به‌خشین قورس‌تر ده‌بێت، هه‌روه‌ك له چوارچێوه‌ی پڕۆسه‌ی ڕیزبه‌ندی نیشتیمانی بۆ زانكۆكان كه ئێستا وه‌زاره‌ت كاری له‌سه‌ر ده‌كات، جۆرێك له چاودێریكردن و به‌رپرسیارێتی ئه‌و پڕۆسه‌یه ده‌كه‌وته ئه‌ستۆی ئێوه به‌تایبه‌ت له (هه‌گبه‌ی مامۆستا، كۆرس بوك، پڕۆگرامه‌كانی خوێندن، لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی....).
وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕاگه‌یاند: ئه‌خوازین له‌م قۆناغه‌دا دڵنیایی جۆری و متمانه به‌خشین خزمه‌ت به پڕۆسه‌ی گه‌شه‌پێدانی زانكۆكان بكات، چونكه هه‌مو ڕێگه‌كانی په‌ره‌پێدانی خوێندنی باڵا ده‌چنه‌وه سه‌ر دڵنیایی جۆری و متمانه به‌خشین، هه‌ربۆیه به‌گرنگیزانی به‌پێی قۆناغ و گۆڕانكارییه‌كان ڕێنماییه‌كان پێداچونه‌وه‌یان بۆ بكرێت، وتیشی ئه‌ركی ئێوه ئه‌وه‌نده پیرۆز و گرنگه بۆیه به‌دڵی سه‌رجه‌م پڕۆژه‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا دایده‌نێم.
له به‌شێك دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌دا له‌لایه‌ن پسپۆڕانی بواره‌كه، چه‌ند پێشنیاز و گۆڕانكارییه‌ك سه‌باره‌ت به (هه‌گبه‌ی مامۆستا، كۆرس بوك، پڕۆپۆزه‌ڵی مامۆستا‌و دكتۆرا، فیدباكی خوێندكاران، كواڵیتی توێژینه‌وه‌ی زانستی) خرانه‌ڕوو.
دواتریش د.ئامانج عه‌بدوڵلا سه‌عید ئاماژه‌ی به‌ناوه‌ڕۆك و بنه‌ماكانی ڕیزبه‌ندی نیشتیمانی بۆ زانكۆكانی كوردستان كرد، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا به‌گرنگیه‌وه ئاماژه‌ی به‌ڕۆڵی دڵنیایی جۆری و متمانه به‌خشین كرد له پڕۆسه‌كه‌دا. كۆبونه‌وه‌كه به‌گفتوگۆیه‌كی ئه‌كادیمی و زانستی نێوان ئاماده‌بوان كۆتایی پێهات.