ڕوونكردنهوهيهك سهبارهت به پێشكهش كردنی سكاڵا و پێشكهش كردن بۆ بواری پزيشكی
پێشكهش كردنی سكاڵا:
دوا بەدواى بڵاوکرنەوەى دەرەنجامە سەرەتاییەکانی بهرنامەى تواناسازى، دەرگاى داواکارى بۆ چاوپێخشاندنەوە (سكاڵا پێشكهشكردن، ئيعتيراز گرتن) کرایەوە. داواكار دهتوانێ به پێی مهرجهكان خاڵەکانى بە سیستەمى پهيڕهوی كراو كۆ بكاتهوه و له فۆرمى چاوپێداخشاندنەوە تۆماريان بكات و فۆڕمه پڕكراوهكه بۆ ئهو ئيمهيله بنێرێت (appeal@mhe-krg.org). ئەو پرۆسەیە هەتا کۆتایى رۆژى پێنجشەممە 7-10-2010 بەردەوام دەبێت. دوای وهرگرتن و ڕەچاوکردنی سەرجەم داواکارییەکان و يهكلايی كردنهوهیان،دەرەنجامە کۆتاییەکان لە ڕۆژی 11-10-2010 ڕادەگەیەنرێت ،تکا له كانديده دهرچووهكان دهكهين كه له دوای ئەو ڕێکەوتە پەیوەندی بە زانکۆکانهوه بکەن بۆ وەرگرتنی نامەی پشتگیری.
پێشكهش كردن بۆ بواره پزيشكيهكان
بۆ پێشکەشکارانى پزیشکى گشتى، پزیشکى ددان،پزیشکى ڤیتیرنەرى كه دەیانەوێت لە رێگاى وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستیەوە لە کورسى تواناسازی سوودمەندبن، پێويسته ئاگادار بن كه ئهوانه تەنیا بۆ خوێندنی بواره پسپۆڕيهكانی زانسته بنەرەتيهكان (Basic Science) دەنێردرێنە دەرەوە و دواتر لەسەر میلاکى وەزارەتى خوێندنى باڵا دەمێننەوە. ئەو کاندیدانەى لە رێگاى وەزارەتى تەندروستى پێشکەشکارن لە بوارى Clinical (سریرى) دەنێردرێنە دەرەوە و لە سەر میلاکى وەزارەتى تەندروستى دەمێننەوە. بۆیە داواکارین هەر کاندیدێک لە ئێستاوە بریارى خۆى بدات ئایا دەیەوێت لە کام بوار بخوێنێت. ئەوانەى ئارەزوومەندى خویندنى کلینکەلن بە زووترین کات پەیوەندى بە وەزارەتى تەندروستیەوە بکەن. وەئەو پزیشکانەى کە لەسەر لیستى وەزارەتى خویندنى بالا پالێوراون بەڵام ئارەزویان لە خوێندنى کلینیکەلە تکایە پەیوەندى بکەن تاوەکو ناویان لە لیستەکە دەربهێنرێت و کورسیەکانیان بدرێت بە پێشکەشکارانى تر. دوا مۆڵەت تاکو رۆژى پێنج شەممە (7/10/2010) دەبێت.