دەرچوان دەتوانن بەشێوەى ئۆنەلاين سکاڵاکانیان تۆمار بکەن

lidwani wezaret

بۆ کارئاسانيکردنى دەرچوانى پۆلى دوانزەى ئامادەیی بەتایبەت ئەوانەى کێشەى وەرگرتنیان هەیە، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بڕیاریدا دەرچوان بە شێوازى ئەلیکترۆنى و ئۆنلاین دەتوانن فۆرمى سکاڵا پێشکەش بکەن.

بۆیە لە ڕۆژى چوارشەممە ڕێکەوتى (17/10/2018)ەوە سیستمەکە کارا دەبێت و, دەرچوانى پۆلى دوانزە دەتوانن سکاڵاکانیان بەشێوەى ئۆنلاین تۆمار بکەن و، پێویست بەوە ناکات سەردانى دیوانى وەزارەت یاخود تۆمارى زانکۆکان بکەن بۆ تۆمارکردنى سکاڵاکانیان.

بەڵکو بەهەمان پاسوۆرد و یوزەرنەیمى خۆیان دەتوانن لەڕێگەى وێبسایتى(regayzanko.com) بچنە ناو سیستمى وەرگرتن و فۆڕمى سکاڵاکانیان تۆماربکەن.

وەزارەت جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە سکاڵا تۆمارکردن بۆ گۆڕینى هەڵبژاردنەکان نیە، بەڵکو تەنها بۆ ئەوانەیە کە کێشەیان لە شوێنى وەرگرتن هەیە لەگەڵ ئەو (860) دەرچوویە کە ناویان لە هیچ شوێنێک نەهاتۆتەوە.