پیشانگەى هونەرى (نیشتیمانى من) لە زانکۆى جیهان کرایەوە

krdnewey pishenga

بەچاودێڕى د.یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پیشەنگایەکى فۆتۆگرافى لە زانکۆى جیهان بۆ هونەرمەند (هونەر عەباس) کرایەوە.

د. جەمال کەمال سەرپەرشتیارى زانکۆ تایبەتەکان بەنوێنەرایەتى د.یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و، بەئامادەبونى د.کاوە شێروانى سەرۆکى زانکۆى پۆلیتەکنیکى هەولێر و، م.فوئاد عەلى یاریدەدەرى بەڕێوەبەرى گشتى فەرمانگەى توێژینەوە و پەرەپێدان و، د.نەوزاد باجگر سەرۆکى دەستەى ئەمیندارانى کەمپەکانى زانکۆى جیهان و، د. ئەمجەد دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان/هەولێر و ژمارەیەکى زۆر لە مامۆستایان و خوێندکاران و هونەرمەندان یەکەمین پیشانگەى تایبەتى هونەرمەند (هونەر عەباس) کرایەوە.

لەو پیشانگەیەدا، کە ئەمرۆ سێشەممە، ڕێکەوتى (٢٠/٢/٢٠١٨) بەناونیشانى (نیشتیمانى من) لەگەلەرى زانکۆى جیهان/هەولێر کرایەوە، هونەرمەند لە ڕێگەى نمایشکردنى (٣٠) تابلۆ گوزارشتى لە جوانى ناوچە جیاکان کوردستان کردبوە، بۆ ئەوەش ئامادەبوانى پیشانگەکە سەربارى دەستخۆشیکردن لە هونەرمەند (هونەر عەباس) پیشانگەکەیان بەکارێکى هونەرى جوان و تایبەت ئەژمارکرد.