ڕونکردنەوەیەک لە ڕاگەیاندنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى

وه‌زاره‌ت

پەیجێکی ساختە بەمەبەستی سەرلێشێواندن و چەواشەکاری بەناوى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى زانیارى لەبارەى پرۆسەى خوێندنى ئەمساڵ بڵاوکردۆتەوە، گوایە ئەمساڵ بە ساڵى دەرچون بۆ خوێندکاران و قوتابیانى زانکۆ هەژماردەکرێت.

 لێرەوە وەک ڕاگەیاندنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئاگادارى سەرجەم قوتابیان و خوێندکارانى خۆشەویست دەکەینەوە سەرلەبەرى ئەم هەواڵە ناڕاستەو دروستکراوە، ئەم گروپەشى هەواڵەکەى بڵاوکردۆتەوە ساختەیەو هیچ پەیوەندى بە وەزارەتەوە نیە. لێرەوەش بۆ هەموان ڕوندەکەینەوە تاکە سەرچاوەى زانیارى بۆ بڵاوکردنەوەى هەواڵى دروست، وێبسایتى ڕەسمى وەزارەت و ڕاگەیەنراوە رۆژنامەوانیەکانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستیە. هیوامان ژیانێکى تەندروست و سەلامەتە بۆ هاوڵاتیانى کوردستان .

 بەڕێوەبەرایەتى ڕاگەیاندنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى