ئەنجومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە بەرامبەر خەبات و قوربانیدانى شەهیدان و ئەنفالکراوەکان لە مێژوى خەباتى ڕزگاریخوازى گەلەکەمان و، ڕەخساندنى دەرفەتى زیاترى خوێندن، بڕیاریدا له كردنهوهی خوێندنى باڵا/ ماستەر و دکتۆرا کەسوکارى پلە یەکى شەهید و ئەنفالکراوهكان (هاوسهر، كوڕ و كچ) كورسی تایبهتیان بۆ تهرخان بكات، بهمهرجێك ههر كهسێك، كه سەرجەم مەرجەکانى پێشکەشکردنى تێدا بێت و، لەتاقیکردنەوەى توانستى زانستى دەربچێت، ئهو بڕیاره دهیانگرێتهوه.
ئەمڕۆ سێشەممە ڕێکەوتى (12/11/2019) ئەنجومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بەسەرۆکایەتى د. ئارام محمد قادر و، بهئامادەبونى سەرۆکی زانکۆ حکومییەکان، کۆبونەوەى ژمارە (6) ساڵى (2019)ى ئەنجامدا و، چەند تەوەر و بابەتێکى پەیوەست بە پێشخستنى دۆخى خوێندنى باڵا-ی کوردستان دوای گفتوگۆكردن بڕیاریان لهبارهوه درا.
لەسەرەتاى کۆبونەوەکەدا، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە وتەیەکدا ئاماژەى بە ستراتیژ و، بەرنامەى کارى وەزارەت کرد و، ڕایگەیاند: کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی خاوەنی ڤیژن و دیدگا و، پلانی ڕونن بۆ گەشەپێدانی کەرتی خوێندنی باڵا لە هەرێمى کوردستان، هێڵە گشتییەکانی پلانی حکومەت بەڕونی لە کارنامەی کابینەی نۆیەمدا ئاماژەی پێکراوە و، وردەکاری پلانی چوار ساڵی وەزارەتەکەشمان "بەڕاوێژ لەگەڵ زانکۆ و دامەزراوەکانی خوێندنی باڵا " گەڵاڵە کراوە، بۆ ئەوەش وتى: باوەڕمان وایە کە وەبەرهێنانی زیاتر لە کەرتی خوێندنی باڵا فاکتەری سەرەکی بونیادنانی ئابووریەکی گەشەکردو و، کۆمەڵگەیەکی ئارام و، سیستمێکی سیاسی و کۆمەڵایەتی ئابورى سەقامگیرە لە هەرێمەکەمان، وتیشی: ئێمە کار بۆ بەرزکردنەوەی کواڵیتی خوێندن و فێرکردن و توێژینەوەی زانستی لە زانکۆکانمان دهكهین.
لەبارەى بڕگەى پێداچوونەوە بە بەرزکردنەوەى پلەى زانستى دواى پێشکەشکردنى ڕاپۆرتى لێژنەى تایبەتمەند بەو بوارە، کە لەماوهی ڕابردودا کارەکانیان ئەنجامدابو، ڕاپۆرتى خۆیان پێشکهش بە ئەنجومەنى وەزارەت کرد و، تێیدا بۆچونەکانی لێژنەى تایبەت بەو بوارە خرایهڕوو، دواى ئەنجامدانى گفتوگۆى وردى زانستى و بابەتیانە و، پێشکەشکردنى بۆچونەکان لەبارەى ئەنجامدانى توێژینەوەى زانستى و، ڕیزبەندى گۆڤارە زانسیتەکان بۆ هەژمارکردنى پلەى زانستى و، گونجاندنى لەگەڵ پێشکەوتنەکانى سەردەم، ئەنجومەنى وەزارەت بڕیاریدا لەڕێگەى لێژنەیەکەوە تێبینى و، سەرنجەکان گەڵاڵە بكرێ و، لە کۆبوونەوەکانى داهاتو ئەنجومەنى وەزارەت پەسەندى بکرێ.
سەبارەت بە خاڵێکى دیکەى بەرنامەى کارى کۆبونەوەى ئەنجومەنى وەزارەت، کە تایبەت بو بەداواکارى کەسوکارى شەهیدان و ئەنفالکراوان بۆ دابینکردنى کورسى خوێندنى باڵا/ ماستەر و دکتۆرا، سەرەئهنجام ئەنجومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بڕیاریدا لە بەرامبەر خەبات و قوربانیدانى شەهیدان و ئەنفالکراوان لە مێژوى خەباتى ڕزگارى خوازى گەلەکەمان، هەروەها بۆ پێدانى دەرفەت و ڕەخساندنى هەلى زیاتر، کەسوکارى پلەیەکى شەهید و ئەنفالکراوهكان (هاوسهر، كوڕ و كچ)، ئەگەر سەرجەم مەرجەکانى پێشکەشکردنى خوێندنى ماستەر و دکتۆراى تێدا بێت و، لە تاقیکردنەوەى توانستى زانستى دەربچێت، بهدهر له پلانی ئاسایی وهرگرتن کورسى خوێندنى تایبەتیان بۆ تەرخان بکرێت، واتا ناچنه پێشبڕكێی پێشكهشكارانی دیكه.
د.ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئەم بڕیارەى ئەنجومەنى وەزارەتى بەگرنگ بۆ کەسوکار و بنەماڵەى شەهیدان و ئەنفالکراوان وەسفکرد و، ڕایگەیاند: خزمەتکردن و ڕێزگرتن لە بنەماڵهی شههیدان و ئهنفالکراوهكان ئەرکێکى گرنگ و پڕ شانازییە ئەگەر بتوانین خزمەتیان بکەین.
هەر لە کۆبونەوەکەدا، چەند بابەت و تەوەرێکى دیکەى پەیوەست بە بوارى زانستى و خوێندکاران و کارگێڕى له زانکۆ و دامەزراوە زانستیەکانى هەرێمى کوردستان گفتوگۆیان لەبارەوە کرا و، بڕیاری پێویستیان لهسهر درا.