د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕایگه‌یاند: لەسەرتاسەری دونیا تا دێت گرنگی زیاتر بە توێژینەوەی زانستیی دەدرێت و، بودجە و خەرجی ساڵانەی توێژینەوەی زانستیی تا دێت ڕو لە زیادبونە، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێمی كوردستان-یش به‌دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نی توێژینه‌وه‌ی زانستی و به‌خشینی یه‌كه‌مین گرانت هه‌وڵه‌كانمان ده‌ستیپێكرد.
ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی د.یوسف گۆران ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه، ڕێكه‌وتی (3/7/2018) له میانه‌ی پێشكه‌شكردنی وتارێكیدا هات، كه له ڕێوڕه‌سمی به‌خشینی یه‌كه‌مین گرانتی ئه‌نجومه‌نی توێژینه‌وه‌ی زانستی پێشكه‌شی كرد.
له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا، كه له هۆڵی كۆبونه‌وه‌كانی هوتێل دیڤان له شاری هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چو، پاڕله‌مانتاران و ڕاوێژكارانی وه‌زاره‌ت و، سه‌رۆكی زانكۆ حكومی و تایبه‌ته‌كان و، به‌ڕێوه‌به‌ره گشتیه‌كانی دیوانی وه‌زاره‌ت و، ژماره‌یه‌ك له شاره‌زاییان و پسپۆران و توێژه‌ران ئاماده‌یبون، له‌سه‌ره‌تادا چه‌ند وته‌یه‌ك پێشكه‌شكرا.
خه‌ونێكی له مێژینه هاته‌دی
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له وتارێكدا به‌گرنگیه‌وه باسی له‌و ڕۆژه كرد و وتی: ئەمڕۆ ڕۆژی هاتنەدی خەونێکی لە مێژینەمانە، خەونی دامەزراندنی یەکەمین (ڕیسێرچ کاونسڵی کوردی)یه.
ئه‌ركه‌كانی ئه‌نجومه‌نی توێژینه‌وه‌ی زانستی
له به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا، د.یوسف گۆران باسی له ئه‌ركه‌كانی ئه‌نجومه‌نی توێژینه‌وه‌ی زانستی كرد و وتی: ئەم ئەنجومەنە بریتییە لە دامەزراوەیەکی زانستی ستراتیجی نیشتیمانیی، کار دەکات بۆ داڕشتنی چوارچێوەی سیاسەتی گشتی توێژینەوەی زانستی و هاندان و گەشەپێدان و کاراکردنی چالاکی توێژینەوە لە بواری پسپۆڕی جیا، ئه‌وه‌ش لەبەر ڕۆشنایی پێداویستییە زانستی و تەکنۆلۆجی و ئابووری و سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی هەرێمی کوردستان، وتیشی لە ڕێگه‌ی ئەم ئەنجومەنەوە هەوڵ دەدەین بەرهەمی توێژینەوە زانستییەکانمان لە بوارەکانی ئابووری و کۆمەڵایەتی و سیاسی هەرێمەکەمان کارایی زیاتریان هەبێت و چارەسەرکردنی پرسە نیشتیمانییەکان بکەینە پرسیاری زانستی و بەتەواوەتی تێکەڵاوی ئەکادیمیا و توێژینەوەی زانستی بکەین.
توێژینه‌وه‌ی زانستی كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌مو كایه‌كانی ژیان هه‌یه
له به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی لە بەر ڕۆشنایی گۆڕانکاری ئابوری و پەرەسەندنی تەکنۆلۆجی و کاریگەرییەکانی سەردەمی ئاوێتەبونی (تەکنۆلۆجییە فیزیکی و دیجیتاڵی و بایۆلۆجییەکان)، لە سەرتاسەری دونیا زانکۆکان و دامەزراوە ئەکادیمییەکان ڕوبەڕوی تەحەدیات و بەرپرسیارێتی نوێ دەبنەوە، بە تایبەت لە سەردەمی ئابوری مەعریفە و شۆڕشی پیشەسازی چوارهەمدا توێژینەوەی زانستی زیاتر لە هەر قۆناغێکی مێژویی کاریگەری لەسەر هەموو کایەکانی ژیانی مرۆڤایەتی هەیە.
كێشه‌كانی كۆمه‌ڵگه به توێژینه‌وه دیاری ده‌كرێ
هه‌ر له وتاره‌كه‌یدا، د.یوسف گۆران باسی ئه‌ركه نوێیه‌كانی زانكۆ كرد و وتی: پرۆسەی دروستکردنی بڕیار لەهەر بوارێکی سیاسی، کارگێڕی، یان بزنس دەبێت لەسەر بنەمای داتا و توێژینەوە و لێکدانەوەی زانستی بێت، ئێستا لە هەموو کات زیاتر زانکۆکان پێویستیان بە پەیوەندی توندوتۆڵ هەیە لەگەڵ کێشەکانی کۆمەڵگه و بازاڕی کار و پیشەسازی و پرۆژەکانی دەستپێشخەری داهێنەرانە لە بوارەکانی سیاسی، ئابووری، تەکنۆلۆجی و بەرهەمهێنانی مەعریفی.
یەکێک لە ئەرکە گرنگەکانی زانکۆکانمان بریتییە لە بەشداری ڕاستەقینە لە ڕەخساندنی زەمینەی دروستکردنی ئابوری مەعریفە، بۆ ئەمەش توێژینەوەکانمان ڕۆڵی سەرەکی دەبینن لە ڕێنوێنیکردنی گەشەسەندنی ئابووری هەرێمەکەمان.
وەبەرهێنان لە توێژینەوە لەسەر ئاستی دونیا لە زیادبونە
وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌ی ته‌رخانكرد بۆ بایه‌خدانی وڵاتانی پێشكه‌وتو به توێژینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ش ڕایگه‌یاند: لەسەرتاسەری دونیا تا دێت گرنگی زیاتر بە توێژینەوەی زانستیی دەدرێت و بودجە و خەرجی ساڵانەی توێژینەوەی زانستیی تا دێت ڕوو لە زیادبوونە، هەر بۆ نمونە لە سەر ئاستی جیهان خەرجی توێژینەوە و پەرەپێدان بە پێی ڕاپۆرتەکانی دامەزراوەی (وێڵد بانک) لە ساڵی ١٩٩٦ دا (٥٢٢) بلیۆن دۆلار بوە، لە ساڵی (٢٠٠٩) گەیشتە (1.3) تریلیۆن، لە ساڵی (٢٠١٤) گەیشتە (1.6) تریلیۆن دۆلار و لە (٢٠١٨) پێشبینی دەکرێت بگاتە (2.19) تریلیۆن دۆلار ، ئەمەش مانای ئەوەیە کە وەبەرهێنان لە توێژینەوە و پەرەپێدان لەسەر ئاستی دونیا ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ڕو لە زیادبونە، ڕونیشیكرده‌وه بەپێی ڕاپۆرتەکانی بانکی نێودەوڵەتی، ئەمەریکا لە پێشەنگی وەبەرهێنانە لە توێژینەوە و پەرەپێدا و پێشبینی دەکرێت لە ساڵی ٢٠١٨ دا بگاتە ٥٥٢.٩ بلیۆن دۆلار، دوای ئەوانیش چین دێت کە پێشبینی دەکرێت بگەنە ٤٧٤.٨ بلیۆن دۆلار، ئه‌وه ئه‌و بودجه‌یه گه‌وره‌ییه كه بۆ توێژینه‌وه ته‌رخانكراوه.
دۆخی توێژینه‌وه له وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وه‌ك پێویست نیه
هه‌ر له چوارچێوه‌ی وتاره‌كه‌یدا، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی باسی دۆخی توێژینه‌وه‌ی زانستی له وڵاتانی عه‌ره‌بی كرد بۆ ئه‌وه‌ش ڕایگه‌یاند: له وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست چیرۆكه‌كه جیاوازه، چونكه به‌هه‌مو وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست تەنها بە ڕێژەی (%2.5)ی هەموو خەرجی توێژینەوە و پەرەێدان بەشداری دەکەن و تورکیا و ئیسرائیل و ئێرانیش لە پێشەنگی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەراستن، لە ئاستی وەبەرهێنان لە توێژینەوەی زانستی بە پێی ڕاپۆرتەکانی بانکی نێودەوڵەتی ئاستی وەبەرهێنان لە توێژینەوە و پەرەپێدان لە تورکیا بۆ ساڵی ٢٠١٨ پێشبینی دەکرێت بگاتە (١٧.٤٤) بلیۆن دۆلار و لە سەر ئاستی نێودەوڵەتی لە ڕیزبەندی هەژدەیەمینە، لە ئیسرائیل دەگاتە ١٢.٩ بلیۆن دۆلار و لە ڕیزبەندی بیست و دو هەمینە و لە ئیران دەگاتە ١٢.٢٣ بلیۆن دۆلار و لە ڕیزبەندیی بیست و پێنج هەمینە.
تا ئێستا له كوردستان بودجه‌یه‌ك بۆ توێژینه‌وه دیارینهكرابو
سه‌باره‌ت به بارودۆخی توێژینه‌وه له هه‌رێمی كوردستان ڕونكردنهوهی زیاتری دا‌و وتی: بەداخەوە تائێستا هیچ بودجەیەکی دیاریکراو بۆ توێژینەوەی زانستی لە هەرێمی کوردستان نییە و، لە یاسای بودجەی هەرێمیشدا هیچ بڕگەیەک بۆ توێژینەوەی زانستی دیارینەکراوە، ئه‌وه‌ش به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه نیه، به‌ڵكو په‌یوه‌ندی به‌سیستمی به‌ڕێوه‌بردن هه‌یه، بۆیه داوا له دارێژه‌رانی بڕیاره‌كان ده‌كه‌ین ڕێژه‌یه‌ك بۆ ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه دابین بكه‌ن، هه‌ر له‌و بواره‌دا وتی: لە هەمان کاتدا ئاست و ژمارەی توێژینەوە زانستییەکان لە زانکۆکانماندا هێشتا جێگەی دڵخۆشی گەورە نین، بەڵام ئەوەی مایەی خۆشحاڵییە کە ژمارەیەک توێژەری ئاست بەرز لە زانکۆکانمان دەرکەوتوون و ئاراستەیەکی بەهێز هەیە بۆ کاراکردنی توێژینەوەی زانستی و پراکتیزەکردنی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان لە ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستیی، بۆیه ئه‌بینین زانكۆكانیش گه‌شه‌یان نه‌كردوه، به‌ڵام ئێستا خه‌ریكه توێژه‌ری باش به‌ده‌ركه‌وتون و له بواره جیاكان ده‌توانن به‌شداری بكه‌ن، ئه‌وه‌ش ئه‌وه پیشان ده‌دات كه كه‌موكوڕی له به‌ڕێوه‌بردنی سیستمه‌كه هه‌یه.
ڕیزبه‌ندی نیشتیمانی زانكۆكانی كوردستان ته‌كانێكی گه‌وره‌ی بهتوێژینهوهدا
كارنامه‌كانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌شێكی گرنگی وتاره‌كانی د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی پێكهێنا، له‌و بواره‌شدا وتی: بۆ گەشەپێدانی توێژینەوەی زانستیی لە ساڵی (٢٠١٤) ەوە تا ئێستا کۆمەڵێک هەنگاوی کرداریمان ناوە، سەرەتا بە جێبەجێکردنی پرۆسەی ڕیزبەندی نیشتیمانی زانکۆکانی کوردستان دەستمان پێ‌کرد، ئەم پرۆژەیە بریتییە لە هەڵسەنگاندنی زانستییانەی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان لە ڕێگه‌ی پێوەر و ستانداردی زانستی و بە کارهێنانی ئەو پێوەرانە بۆ ڕێکخستنی پێشبڕکێ لە نێوان زانکۆکانی کوردستان، پرۆسەی ڕیزبەندیی نیشتیمانی پشت بە (٧) پێوەری سەرەکی و (٤٧) پێوەری لاوەکی دەبەستێت، لە نێو پێوەرەکانیشدا پشکی شێر بۆ بەرهەمی توێژینەوەی زناستی زانکۆکانە، جێبەجێکردنی پرۆژەی ریزبەندیی نیشتیمانی گۆڕانکاری زۆرگرنگی لەگەڵ خۆی هێنا، کەلتوری کێبڕکێی زانستی تۆخکردەوە و پێوەر و ستاندارد و کەلتۆری نوێی هێنایە ناو ئەزمونی ئەکادیمیای کوردستانەوە، لە دوای پرۆسەی ڕیزبەندیی نیشتیمانی، بە بەراوردکردنی ساڵانی (٢٠١٥ و ٢٠١٦و ٢٠١٧) بڵاوکردنەوەی توێژینەوەی زانستیی لە گۆڤارە زانستییە ئاستبەرزەکانی دونیا بە ڕێژەی (335٪) زیادی کردوە، ئەنجامدانی کۆنفرانسی زانستیی ناوخۆیی بە ڕێژەی (١٤٣٪) زیادی کردوە، ئەنجامدانی کۆنفرانسی نێودەوڵەتی بە ڕێژەی (١٠٠٪ ) زیادی کردوە، هەروەها ئاستی گوگڵ سایتەیشن بۆ توێژەرانی کوردستان لە نێوان ساڵی ٢٠١٥ هەتا ٢٠١٧ بە ڕێژەی % 400 زیادی کردوە.
قۆناخێكی نوێی گه‌شه‌كردنی توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌ڕێوه‌یه
بۆ هه‌نگاوه‌كانی داهاتوی وه‌زاره‌ت، د.یوسف گۆران باسی له بواری خوێندنی باڵا كرد و وتی: خۆشبەختانە لە دوای ساڵی (٢٠١٤)ەوە توانیمان بەسەرکەوتوی کۆی سیستمی نوێی خوێندنی دکتۆرای هەرێمی کوردستان دابڕێژینەوە، بە جۆرێک پرۆسەی خوێندنی کۆرسەکان و ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی بە ئاراستەی بەرزکردنەوەی ستاندارد و پاراستنی کواڵیتی و بەشداریکردنی ڕاستەقینە لە بەرهەمهێنانی مەعریفە بێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له دواین كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت بڕیارماندا به خوێندنی باڵا بچینه‌وه له پێناو به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی توێژینه‌وه‌ی زانستی، ئه‌وه‌ش قۆناخێكی نوێی گه‌شه‌كردنی توێژینه‌وه‌یه له كوردستان.
له چه‌ند مانگی داهاتودا به‌هه‌زاران سه‌رچاوه‌ی زانستی ده‌كه‌وێته به‌رده‌ست توێژه‌ران
هەر بۆ خزمه‌تكردن به توێژه‌ران و بواری توێژینه‌وه له كوردستان، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی باسی گرێبه‌ستێكی وه‌زاره‌ت كرد له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ڕونكردنهوهی زیاتری دا‌و وتی: وەزارەتەکەمان گرێبەستێکی فۆرمەڵە کردوە لەگەڵ دامه‌زراوه‌یی (EBSCO)ی جیهانی، کە یەکێکە لە بەناوبانگترین دامەزراوەکانی بڵاوکردنەوەی توێژینەوەی زانستی بۆ ئەوەی بتوانین دەرفەتی گەیشتن بە سەرچاوە و گۆڤار و بڵاوکراوە زانستییە نێودەوڵەتییەکان بۆ توێژەرانی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان برەخسێنین، توێژەرانمان کاتێک دەتوانن بەشداری زیاتر لە بەرهەمهێنانی مەعریفە بکەن ئەگەر خۆیان دەستیان بە نوێترین سەرچاوەی زانستی بگات، ئێمە دەمانویست زووتر ئەم پرۆژەیە جێبەجێ بکەین بەڵام خۆتان دەزانن بە شی هەرەزۆری ئەم سەرچاوانە بە زمانی ئینگلیزین و ئێمەش کاتی زیاترمان پێویست بوو بۆ ئەوەی زمانی ئینگلیزی وەک زمانی دوەم لە دامەزراوەکانی خوێندنی باڵا بچەسپێنین، ئێستا هه‌وڵمانداوه سه‌رچاوه زانستیه ئه‌كادیمیه‌كان بخه‌ینه به‌رده‌م كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌كادیمی دوای ئه‌وه‌ی به‌هه‌زاران گۆڤاری زانستی ده‌كه‌وێته به‌رده‌ستان، به‌ڵام زمانی ئینگلیزی یه‌كێك بوه له كێشه‌كانی دواخستنی ئیمزاكردنی ئه‌و گرێبه‌سته، بۆیه له چه‌ند مانگی داهاتودا ئه‌وه‌ش ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
سێنته‌ری توێژینه‌وه‌ی ناحكومی په‌ره‌یان پێده‌درێ
هه‌ر بۆ بایه‌خدان به توێژینه‌وه‌ی زانستی له كوردستان، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی وتی: لە ساڵی ٢٠١٦ ڕێنمایی تایبەتمان بە دامەزراندنی سێنتەری توێژینەوەی نا حکومی دەرکرد، بۆ ئەوەی لەدەرەوەی دامەزراوەکانی خوێندنی باڵا سەرمایەی نیشتیمانی بتوانێت بەشداری لە چالاکی توێژینەوەی زانستیی بکات، ئه‌وه‌ش یه‌كێك بو له هه‌نگاوه‌كان كه وه‌ك به‌شێك له دامه‌زراوه‌كانی خوێندنی باڵا ئه‌و كاره‌مان كردوه و، ئێستا سێنتهرێكمان له‌و بواره‌دا هه‌یه و، كردنه‌وه‌ی چه‌ند سێنته‌رێكی دیكه‌ش له ڕێگه‌دان.
پرۆپۆزه‌ڵه‌كان په‌یوه‌ندییان به‌پرسه نیشتیمانیه‌كان هه‌یه
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی گرنگی وتاره‌كه‌یدا، د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی باسی له هه‌نگاوه‌كانی جێبه‌جێكردنی یه‌كه‌مین گرانتی نیشیمانی كرد و وتی: لە مانگی سێی ئەمساڵدا یەکەمین گرانتی ئەنجومەنی توێژینەوەی زانستیمان ڕاگەیاند، کە بڕی ٢٥٠ ملیۆن دینار تەرخان کراوە بە خۆشحاڵییەوە (٨٠) پرۆپۆزەڵ لەلایەن توێژەرانی کوردستانەوە پێشکەش کران و لە پرۆسەیەکی زانستی و لە یەکەمین کۆنفرانسی پێداچوونەوەی هاوەڵانەدا (کە هەفتەی پێشوو بە بەشداری ژمارەیەک مامۆستای بەتوانا ئەنجام درا) توانرا باشترین پرۆپۆزەڵ لەلایەن تیمە پسپۆڕەکانی پێداچونەوەی هاوەڵانە هەڵبژێردرێت، بڕیاردان لە هەڵبژاردنی پرۆپۆزەڵەکەن لەسەر بنەمای ئاست و کواڵیتی پرۆپۆزەڵەکان و ڕادەی پەیوەندیان بە چارەسەرکردنی پرسە نیشتیمانییەکانی هەرێمی کوردستان بوو، لە ئەنجامدا لێژنەکانی پێداچوونەوەی هاوەڵانە لە یەکەمین کۆنفرانسی خۆیاندا بڕیاریان دا کە یەکەمین گرانتی ئەنجومەنی توێژینەوەی زانستی ببەخشن بە حەوت پرۆپۆزەڵ لە بوارەکانی (هەڵسەنگاندنی سیستمی نوێی خوێندنی پزیشکی و جیۆلۆجی، کیمیا و وزە و ئەندازیاری و بەهێزکردنی پەیوەندی دامەزراوەیی لە دامه‌زراوه‌كانی هەرێم و گەشەپێدانی ئابوری ).
کەرتی حکومی و کەرتی تایبەت ده‌بێ پشتیوانی توێژه‌ران بكه‌ن
د.یوسف گۆران وتی: کارکردن بۆ گەشەپێدان و چالاک کردنی جوڵانەوەی توێژینەوەی زانستیی و پاراستنی ئاست و کواڵیتی توێژینەوەکان پرۆسەیەکی دورودرێژە و نەفەسدرێژی و شەونخونی و کاری پێکەوەیی دەوێت، هیواشی خواست هەموان پێکەوە بتوانن بۆ ئەم ئامانجە پیرۆزە تێ‌بکۆشین، خەونی گەورەی ئێمە ئەوەیە کە توێژەران و پرۆسەی توێژینەوە ببەستینەوە بە چارەسەرکردنی هەموو گرفتەکانی وڵاتەکەمان، ئەنجامی توێژینەوە زانستییەکان ببنە بنەمای نەخشەڕێگه‌ی چاکسازی و گەشەکردنی هەمەلایەنەی هەرێمەکەمان، ، توێژەران پێویستیان بە پشتیونی دارایی و ڕەخساندنی (ئیکۆ سیستمی) توێژینەوەی زانستی هەیە، کەرتی حکومی و کەرتی تایبەت دەبێت هەردولا پشتیوان بن بۆ بەشداریپێکردنی توێژەرانی وڵاتەکەمان لە چارەسەرکردنی پرسەکان و پرۆسەی دروستکردنی بڕیار لە دامەزراوەکان، بۆ ئه‌وه‌ش د.یوسف گۆران بانگهێشتی هەموو وەزارەت و دامه‌زراوه‌كانی حکومەت و کەرتی تایبەت و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی كرد، کە هەماهەنگ بن لەگەڵ وەزارەتەکەیان و ئەنجومەنی تویژینەوەی زانستی کوردستان، بۆ ئەوەی بتوانن پرسەکان و کێشەکانی وڵاتەکەمان بکەنە پرسیاری زانستی و، بەمێتۆدی زانستی و لە ڕێگه‌ی توێژینەوەی زانستییەوە وەڵام و چارەسەری پێویستیان بۆ بدۆزینەوە.
ئه‌نجومه‌نی توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌سه‌رچاوه‌ی جیاوازه‌وه پاڵپشتی دارایی كراوه
وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی سوپاسی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌ت و قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد بۆ پاڵپشته دارایی و مه‌عنه‌وییه‌كانیان له ئه‌نجومه‌نی توێژینه‌وه‌ی زانستی، هه‌روه‌ك سوپاسی د.نه‌وزاد باجگر سه‌رۆكی ئه‌مینداریه‌تی ئه‌نجومه‌نی زانكۆكانی جیهان كرد، كه پاڵپشتی دارایی ئه‌نجومه‌نی توێژینه‌وه‌ی زانستی كوردستانیان كردوه.
توێژه‌ران ده‌توانن كار و پڕۆژه‌كانی وه‌زاره‌ت به‌توێژینه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ بكه‌ن
د.یوسف گۆران له كۆتایی وتاره‌كه‌یدا په‌یامێكی ئاراسته‌ی توێژه‌ران كرد و وتی: پیرۆزبایی لە هەموو ئەو توێژەرانە دەکەم، کە توانیان لە بەدەستهێنانی یەکەمین گرانتی ئەنجومەنی نیشتیمانی سەرکەوتووبن، دەستخۆشی لە هەموو ئەو مامۆستا ئازیزانە دەکەم، کە لە کۆنفرانسی پێداچونەوەی هاوەڵانەدا بەشداربون لە هەڵسەنگاندن و بڕیاردان لەسەر پرۆپۆزەڵەکان، ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، كه کارەکانی ئەنجومەنی توێژینەوەی زانستی بەردەوام دەبێت، هەر لەم ساڵدا قۆناخێکی دیکەی بەخشینی گرانت ڕادەگەیەنین، داواکارم توێژەران خۆیان ئامادەبکەن، بە تایبەت لە بوارەکانی ڕیفۆرمی پەروەردە و خوێندنی باڵا و هەڵسەنگاندنی سیاسەتی گشتی وەزارەتەکەمان و، پرسەکانی تایبەت بە سیاسەتی ئاو و وزەو فرەجۆرکردنی سەرچاوەی ئابوری لە هەرێمی کوردستان، هیواشی خواست توێژه‌ران پرۆپۆزه‌ڵیان هه‌بێ بۆ ئه‌و كار و هه‌نگاوانه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌مان جێبهجیكردوه، ئه‌وه‌ش له پێناو چاكردنه‌وه‌ی خاڵه لاوازه‌كان و به‌هێزكردنی زیاتری خاڵه به‌هێزه‌كان، هه‌روه‌ك داوای له توێژەران كرد بە بەردەوامی سەردانی وێبسایتی ڕه‌سمی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بکەن بۆ ئەوەی لە دەرفەتەکانی ڕاگەیاندنی گرانتی ئەنجومەنی توێژینەوەی زانستی بەئاگا بن.
گرانتی توێژینه‌وه بۆ (7) پرۆپۆزه‌ڵ ده‌رچو
د.عادل كه‌مال جێرمانی كۆنفرانسی هه‌ڵسه‌نگاندنی پرۆپۆزه‌ڵه‌كان له وته‌یه‌كدا به گرنگیه‌وه باسی له هه‌نگاوه‌كانی كاره‌كانیان كرد و ڕایگه‌یاند: له‌سه‌ره‌تادا سوپاسی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ده‌كه‌ین بۆ ئه‌و هه‌نگاوه گرنگه‌ی ناویانه، وتیشی سوپاسی ئه‌و نوخبه كه‌سه ده‌كه‌ین كه له كۆی (80) پرۆپۆزه‌ڵ (23) پرۆپۆزه‌ڵ شۆرت لیست كران، دوای هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌و (23) پرۆپۆزهله له كۆنفرانسێكدا (7) پرۆپۆزه‌ل ده‌ستنیشانكرا، هه‌موو پرۆپۆزه‌ڵه‌كان توێژینه‌وه‌ی به‌سود بوون، به‌ڵام مه‌رجه‌كانی بیرۆكه‌كه‌یان تێدا نه‌بو، ئه‌وانه‌ی ده‌رچون بریتبون:
- له بواری كیمیا بۆ پرۆپۆزه‌ڵی هاوبه‌شی هاوه‌ڵان (د.سه‌میر مسته‌فا، د.سه‌ربه‌ست ئه‌حمه‌د محمد، د.كه‌مال یوسف عۆدیشۆ و سه‌ید محمد سه‌جادی) له زانكۆی سۆران گرانتهكهیان بۆ ده‌رچو.
- له بواری فیزیا بۆ پرۆپۆزه‌ڵی هاوه‌ڵ (د.شوجاعه‌ددین به‌كر عه‌زیز ) له زانكۆی سلێمانی گرانتهكهی بۆ ده‌رچو.
- له بواری جیۆلۆجی بۆ پرۆپۆزه‌ڵی هاوبه‌شی هاوه‌ڵان (ئیبراهیم حه‌مه جه‌زا و سه‌ردار سه‌لیم فه‌تاح له زانكۆی سلێمانی، ڕزگار سه‌لیم عه‌بدولڵا له زانكۆی سۆران، محمد حایل حه‌كیمی له زانكۆی ته‌عز له یه‌مه‌ن، وان حاسیا عه‌بدولڵا له زانكۆی مالیزیا له مالیزیا له‌گه‌ڵ پۆڵا ئازاد خانه‌قا له په‌یمانگه‌ی كوردستان) گرانتهكهیان بۆ ده‌رچو.
- له بواری ئه‌ندازیاری بۆ پرۆپۆزه‌ڵی هاوه‌ڵ (د.عه‌بدولحه‌مید عه‌بدولڵا یاسین) له زانكۆی دهۆك گرانتهكهی بۆ ده‌رچو.
- له بواری پزیشكی بۆ پرۆپۆزه‌ڵی هاوه‌ڵ (د.ئه‌بوبه‌كر مه‌جید ساڵح) له زانكۆی هه‌ولێری پزیشكی گرانتهكهی بۆ ده‌رچو.
- له بواری یاسا و په‌یوه‌ندییه نێوده‌وله‌تییه‌كان بۆ پرۆپۆزه‌ڵی هاوه‌ڵ (د.ئه‌حمه‌د حه‌مه غه‌ریب ئۆمه‌ربلی) له زانكۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی گرانتهكهی بۆ ده‌رچو.
- له بواری ئامار و ئابوری پرۆپۆزه‌ڵی هاوه‌ڵان (د.هۆشیار مه‌عروف له زانكۆی لوبنانی فه‌ره‌نسی له‌گه‌ڵ م.زانا مه‌جید صادق له زانكۆی كۆیه) گرانتهكهیان بۆ ده‌رچو.
له به‌شێكی دیكه‌ی ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا، له‌لایه‌ن هاوه‌ڵان كه پرۆپۆزهڵهكانی یه‌كه‌مین گرانتی ئه‌نجومه‌نی توێژینه‌وه‌ی زانستی له كوردستانیان بۆ ده‌رچوه، به‌جیا كورته‌یه‌كیان له‌باره‌ی پرۆپۆزهڵهكانیان وگرنگیهكهی پێشكه‌شكرد.
له به‌شی كۆتایی ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا، له‌لایه‌ن د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی یه‌كه‌مین گرانتی توێژینه‌وه‌ی زانستی پێشكه‌ش به پرۆپۆزه‌ڵه سه‌ركه‌توه‌كانی هاوه‌ڵانی ئه‌نجومه‌نی توێژینه‌وه‌ی زانستی كرا.