وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا (2) دوو پۆست له‌ دەستەى کوردستانى بۆ دیراساتى ستراتیجى و توێژینەوەى زانستى ڕاده‌گه‌ێنێت

Expires
False

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە چوارچێوەى ڕێنماییەکاندا دوو پۆست لە ده‌سته‌ی كوردستانی بۆ دیراساتی ستراتیجی و توێژینه‌وه‌ی زانستی ( بۆ جارى سێەم) ڕادەگەێنێت، جا هەر کەسێک ئارەزوى هەیە و مەرجەکانى تێدایە دەتوانێت لە ماوەى دیاریکراودا (C.V) و داواکارییەکەى پێشکەش بکات، تا ناوى لە لیستى خوازیاراندا تۆمار بکرێت .

 

یه‌كه‌م/ پۆسته‌كان

  1. بەڕێوەبەرى گشتى سێنته‌ری توێژینەوە و دیراساتى ستراتجى
  2. بەڕێوەبەرى گشتى سێنته‌ری توێژینەوەى و تەندروستى و بایومیدیکڵ و ژینگە

 

دوه‌م/ مەرجەکان

  1. هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت.
  2. ناونیشانى زانستى لە پرۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت  .
  3. خزمەتى زانکۆیی لە (10) ساڵ کەمتر نەبێت.

 

تێبینیه‌كان :

  1. چانسى زیاتر دەدرێت بەو بەڕێزەى کە دیدو بۆچون و بەرنامەى کار و چالاکییەکانى خۆى پێشکەش بکات بۆ بەرەوپێشبردنى ده‌سته‌ی كوردستانی بۆ دیراساتی ستراتیجی و توێژینه‌وه‌ی زانستی بۆ ئەو چوار ساڵەى کە پۆستەکەى وەردەگرێت، هه‌روه‌ك زانینی زمانى ئینگلیزى و بەکارهێنانى کۆمپیوتەر هەلى زیاتر بۆ پیشکەشکار دەڕەخسێنیت .
  2. دواکات بۆ پێشکەشکردنى (C.V) و پوختەى ڕاژە کۆتایی دەوامى  ڕێکەوتى(21/5/2019) رۆژى  سێ شەممه  دەبێت.
  3. پێویستە پوختەى ڕاژەى لەلایەن بەرپرسى یەکەمى فەرمانگەکەیەوە واژوو کرابێت.
  4. هەر بەڕێزێک ئارەزوى هەیە و مەرجەکانى سەرەوەى تێدا بەدى دەکڕێت دەتوانى  (C.V) و پوختەى ڕاژەى ڕاستەوخۆ  بۆ ئەم ئیمیلە (jobs@mhe-krg.org) ڕه‌وانه‌ بكات.

 

 

Vacant post
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی
Application deadline
2019-05-21
Email address
jobs@mhe-krg.org
City
هه‌ولێر
State/Province
سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین/ هه‌ولێر
Country
Iraq
Image Vacancy
ڕاگه‌یاندنی دوو پۆست