به‌ئامانجی به‌ئه‌لیكترۆنیكردنی تۆماری زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و باشتر ڕایكردنی كاری خوێندكاران و قوتابیان، له‌دیوانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی وۆرك شۆپێك به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌مڕۆ پێنچ شه‌ممه، ڕێكه‌وتی 10/1/2013 له‌هۆڵی ڤیدیۆ كۆنفرانس له‌دیوانی وه‌زاره‌ت به‌ئاماده‌بوونی د.كه‌ریم عه‌بدول ڕاوێژكاری وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی و د.محمد سابیر به‌ڕێوه‌به‌ری پلاندانان و به‌دواداچوون له‌وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و به‌ڕێوه‌به‌رو نوێنه‌ری تۆماری زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، وۆرك شۆپێك بۆ بهسیستهماتیكردنی تۆماری زانكۆ و په‌یمانگه‌كان به‌ڕێوه‌چوو.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا سه‌ره‌تا د.كه‌ریم عه‌بدول ڕاوێژكاری وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌وته‌یه‌كدا باسی له‌گرنگی به‌ئه‌لكترۆنیكردنی دامه‌زراوه‌كانی خوێندنی باڵا كرد بۆ باشتر ڕایكردنی كاروباری مامۆستایان و خوێندكاران و قوتابیان و فه‌رمانبه‌ران و هاوڵاتیان، ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند: ئامانجی سه‌ره‌كیمان له‌ڕێكخستنی ئه‌و وۆرك شۆپه باشتركردنی كاروباری تۆماری قوتابیان و خوێندكارانه، هیواشی خواست ئه‌و وۆرك شۆپه ده‌سكه‌وتێكی دیكه بۆ زیاتر به‌ره‌وپێشبردنی خوێندنی باڵا له‌كوردستان به‌دی بێنێت.
هه‌ر له ڕێوه‌ڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی وۆرك شۆپه‌كه‌دا د.محمد سابیر به‌ڕێوه‌به‌ری پلاندانان و به‌دواداچوون له‌وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌وته‌یه‌كدا باسی له‌كاروچالاكییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ی كرد بۆ خزمه‌تگه‌یاندنی زیاتر به‌مامۆستایان و خوێندكاران، وتیشی (زانكۆ لاین) كهداهێنانێكی نوێی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا بوو، ده‌سكه‌وتی زۆری بۆ خوێندكاران و قوتابیان به‌دیهێنا و، بووههۆكارێك بۆ باشتر ڕایكردنی كاروباری خوێندكاران و زوتر وه‌رگرتنیان له‌زانكۆ و پهیمانهگهكان به‌كه‌مترین ماوه‌و كه‌مترین كێشه، ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاند: كه‌له‌ڕێگه‌ی ئه‌و وۆرك شۆپه‌وه ده‌خوازن كاروباری تۆماری زانكۆ و په‌یمانگه‌كان ڕێكبخه‌نه‌وه، ئه‌وه‌ش له‌ڕێگه‌ی پوخته‌كردن و تۆكمه‌كردنی تۆماری گشتی له‌زانكۆ و په‌یمانگه‌كان بۆ ڕێكخستنی كاروبارهزانستی و هونه‌ریی و كارگێڕییه‌كان.
له به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌و وۆرك شۆپه‌دا له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیای (میدیا تیك) بۆ خزمه‌تگوزاری ئه‌لكترۆنی و گه‌یاندن لایه‌نه جیاكانی چۆنێتی به‌ئه‌لكترۆنیكردنی تۆماری گشتی زانكۆ و په‌یمانگه‌كان و گرنگیهكهی شیكرایه‌وه، دواتریش ئاماده‌بووان به‌سه‌ر چه‌ند گروپێك دابه‌شبوون به‌ئامانجی ئه‌وه‌ی له‌ڕێگه‌ی گه‌ڵاڵه‌كردنی پێشنیازه‌كانیان سیسته‌مه‌كه زیاتر ده‌وڵه‌مه‌ند بكه‌ن و باشتر بتوانن كاروباره‌كانیان ڕایبكهن.