وەزارەتى خوێندنى باڵا پۆستى سەرۆکى زانکۆى هەڵەبجە ڕادەگەێنێت

Expires
False

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پۆستى سەرۆکى زانکۆى هەڵەبجە  بەپێ ى ڕێنماییەکانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕادەگەێنێت, جا هەر کەسێک ئارەزوى هەیە و مەرجەکانى تێدایە دەتوانێت لە ماوەى دیاریکراودا (c.vو داوکارییەکەى پێشکەش بکات تا ناوى لە لیستى خوازیاراندا تۆمار بکرێ و، وەک نەریتێکى هەمیشەى وەزارەتەکەشمان کە نەریتى پێشبڕکێیە باشترین کاندید بۆ ئەو پۆستانە دەستنیشان بکات بۆ ڕایکردن و بەڕێوەبردنى کاروبارەکان بەشێوەیەکى ئەکادیمى و کارگێڕى تەندروست.

  

مەرجەکان

 ١. هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت .

٢. ناونیشانى زانستى لە پرۆفیسۆرى یاریدەدەر  کەمتر نەبێت.

٣. خزمەتى زانکۆیی لە (10) ساڵ کەمتر نەبێت.

 

تێبینیەکان:

  1. چانسى زیاتر دەدرێت بەو بەڕێزەى کە دیدو بۆچوون و بەرنامەى کار و چالاکییەکانى خۆى پێشکەش بکات بۆ بەرەوپێشبردنى زانکۆ بۆ ئەو چوار ساڵەى کە پۆستەکەى وەردەگرێت.
  2. زمانى ئینگلیزى و بەکارهێنانى کۆمپیوتەر هەلى زیاتر بۆ پیشکەشکار دەرەخسێنیت . 
  3. دواکات بۆ پێشکەشکردنى (c.v) و پوختەى ڕاژە کۆتایی دەوامى  (8/3/2019).
  4. پێویستە پوختەى ڕاژەى لەلایەن بەرپرسى یەکەمى فەرمانگەکەیەوە واژوو کرابێت کە وێنەیەکى هاوپێچە.  
  5. هەر بەڕێزێک ئارەزووى هەیە و مەرجەکانى سەرەوەى تێدا بەدى دەکڕێت دەتوانى (c.v) و پوختەى راژەى راستەوخۆ بۆ ئەم ئیمیلە بنێرێت . (jobs@mhe-krg.org).

 

Vacant post
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى
Application deadline
2019-03-08
Email address
jobs@mhe-krg.org
City
هەڵەبجە
State/Province
سەرۆکایەتى زانکۆى هەڵەبجە
Country
Iraq
Image Vacancy