وەزارەتى خوێندنى باڵا هەلى کار بۆ هەڵگرانى ماستەر و دکتۆرا دەڕەخسێنێت

wazaret logooo2

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى هەلى کار بۆ هەڵگرانى بڕوانامەى خوێندنى باڵا/ ماستەر و دکتۆرا دەڕەخسێنێت، و داوایان لێدەکات لە ڕێگەى وەزارەتەوە داواکارى بۆ دامەزراندن لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان پێشکەش بکەن.

عەباس ئەکرەم وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند بەمەبەستى رەخساندنى هەلى کار بۆ هەڵگرانى بڕوانامەى خوێندنى باڵا، وەزارتەکەمان داوا لە هەڵگرانى ماستەر و دکتۆرا دەکات داواکارى بۆ دامەزراندن لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان وەک میلاک پێشکەش بکەن لەو پسپۆڕییانەى کە لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان دەخوێندرێت .

وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى مه‌رج و داوكارییه‌كانی به‌م شێوه‌یه‌ ئاشكرا كرد:

یه‌كه‌م: مه‌رجه‌كان

  1. هەڵگرى بڕوانامەى ماستەر و دکتۆرابێت
  2. لە هیچ شوێنێک دانەمەزرابێت
  3. نازناوى زانستى هەبێت
  4. ئەو پێشکەشکارانەى نازناوى زانستییان نییە پێویستە مەرجەکانى وەرگرتنى نازناوى زانستیان تێدابێت
  5. پێشکەشکاران لە ڕێگەى ئیمەیڵى (jobs.private@mhe-krg.org)  زانیارییەکان ڕەوانە بکەن.

دوه‌م: پێداویستیه‌كان

  1. پێویستە هەڵگرانى بڕوانامەى خوێندنى باڵا ماستەر/دکتۆرا داواکارییەکانیان لەڕێگەى cv پێشکەش بکەن
  2. هاوپێچ کردنى بڕوانامەکان
  3. هاوپێچ کردنى نازناوى زانستى
  4. هاوپێچ کردنى مەرجەکانى وەرگرتنى نازناوى زانستى (ئەگەر نازناوى زانستى نەبێت).

تێبینى:

پێشکەشکاران لەمڕۆوە واتە دووشەممە ڕێکەوتى (17/12/2018) تاکو رۆژى یەکشەممە ڕێکەوتى (31/3/2019) دەتوانن داواکارییەکانیان پێشکەش بکەن.