زانکۆى کوردستان (٦١) زەمالەى خوێندن بۆ دەرچوانى پۆلى دوانزەى ئامادەیی ڕادەگەێنێ

IMG_1051.JPG

 وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دەرچوانى پۆلى دوانزەى ئامادەیى ئاگادار دەکات، کە زانکۆى کوردستان هەولێر (٦١) زەمالەى خوێندنى لە (١٠) پسپۆڕى جیاواز بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠١٦-٢٠١٧) پێشکەش بەدەرچوانى پۆلى دوانزەى ئامادەى ئامادەیى کردوە.

بۆیە وەزارەتەکەمان داوا لە دەرچوانى پۆلى دوانزەى ئامادەیى دەکات ئەوانەى خوازیارى خوێندن لەو زانکۆیەو مەرجەکانیشیان تێدایە دەتوانن داواکارى پێشکەش بکەن.

یەکەم: مەرجەکان

1.مەرجى نمرە: کۆنمرەى ئامادەیى بۆ خوێندنى بەرایى (بەکالۆریۆس) دەبێت بەم شێوەیە بێت.

أ.بۆ زانستە کۆمەڵاییەتیەکان لەسەروى (٨٠%) بێت.

ب.بۆ زانست و کۆمپیوتەر لەسەروى (٨٥%) بێت.

2.مەرجى زمان: کەمترین نمرەى داواکراو بۆ زەمالەى خوێندن بۆ (PTE) بەبەراورد بە (IELTS)یان (TOFEL) بەم شێوەیە دەبێت.

أ. بۆ زانستە کۆمەڵاییەتیەکان دەبێت نمرەى (PTE) بریتى بێت لە (٤٥).

ب. بۆ زانست و کۆمپیوتەر دەبێت نمرەى (PTE) بریتى بێت لە (٤٥).

ج.هەر خوێندکار/قوتابیەک لە (45) کەمتر و زیاتر لە (35) لە (PTE) بهێنێ ساڵێک ڕاهێنانى زمانى ئینگلیزى لە بەشى بنەڕەتى زانکۆى کوردستان پێ دەکرێت.

د.خوێندکار/قوتابى تێیستى داخڵبون دەکەن (Department-specific School Entrance Test) کە ئەوەش یارمەتیان دەدات بۆ بەرزکردنەوەى نمرەى گشتیان.

 

دوەم: پسپۆڕییەکان

 

کورسیەکان بەپێى بەشەکان

کورسیەکان بەپیى پسپۆڕى

پسپۆڕى

بەش

کۆلێژ

٢٥

٥

ئەندازیارى نەوت

ئەندازیارى سەرچاوە سروشتیەکان و بەڕێوەبردن

زانست و

کۆمپیوتەر

١٠

ئەندازیارى سەرچاوەى ئاو

١٠

ئەندازیارى سەرچاوە کانزاییەکان

١٢

٣

ئەندازیارى کۆمپیوتەر

زانستى کۆمپیوتەرو ئەندازیارى

٤

زانستى کۆمپیوتەر

٥

ئەندازیارى گەیاندن

١٨

٨

بەڕێوەبردن و کارگێڕى

زانستى بەڕێوەبردن و کارگێڕى

زانستە

کۆمەڵایەتیەکان

٥

ئابورى و دارایى

٥

بەڕێوەبردنى کەرتى گشتى

٦

٦

ڕامیارى و پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان

ڕامیارى و پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان