د. یوسف گۆران هیواى سەلامەتى بۆ تەندروستى پرۆفیسۆر(د. کەمال ئەحمەد سەعید) دەخوازێت

وه‌زیری خوێندنی باڵا

دواى ئەوەى ئێوارەی ئەمڕۆ 3ی 12ی 2018 تەقە لە پرۆفیسۆر د. كەمال ئەحمەد سەعید دەکرێت، دوا بەدواى رووداوەکە د. یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە پەیامێکدا هیواى سەلامەتى بۆ تەندروستى د. کەمال ئەحمەد سەعید دەخوازێت و، پاڵپشتى خۆى دوپاتدەکاتەوە هەرچى لەتوانادا بێت بۆ سەلامەتى تەندروستى بەڕێزیان ئەنجامبدرێت. بەو هیوایەى تەندروستیان بەرەو جێگیربوون و باشى بچێت.

وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى داواش لە هێزە ئەمنییەکان دەکات پەلە بکەن لە دۆزینەوەى تۆمەتبارى سەرەکى رووداوەکە.

د. یوسف گۆران راشیدەگەیەنێت د. کەمال ئەحمەد سەعید خزمەتێکى بەرچاوى بە رەوشى خوێندنى باڵا بە گشتى و خەڵکى کوردستان و بوارى پزیشکى لە زانکۆى سلێمانى کردوەو جێ پەنجەى بۆ خزمەتکردن دیارو بەرچاوە، بەو هیوایەین تەندروستیان باش بێت بۆ بەردەوام بوون و خزمەتکردن بە خەڵکى کوردستان.