په‌يامێك له‌ به‌رنامه‌ی تواناسازيه‌وه

 فۆرمی پێشکەشکردنی داواکاری بۆ خولی سیهەمی بەرنامەی تواناسازی بە شێوازی ئەلێکترۆنی و لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە ئامادە کراوە.  لە دروستکردنی ئەم فۆرمەدا پێشکەوتووترین تەکنۆلۆجیا و کاریگەرترین سیستەمی داتابەیس بەکار هاتووە. کارایی ئەم سیستەمە لەوەدایە کە بەهیچ جۆرێک ڕیگا نادات زانیاری هەڵە داخڵ بکریت یان فێڵ لە سیستەمەکە بکریت.

بە مەبەستی ڕەخساندنی دەرفەتی زیاتر بۆ پێشکەشکارانی بەرنامەی تواناسازی، وه‌زاره‌ت بڕياری داوه‌ كه‌ ماوەی پێشکەشکردن بۆ دواجار هه‌تا ڕۆژی هەینی 14ی تشرينی يه‌كه‌م درێژ بكاته‌وه‌، و له‌وێ به‌ولاوه‌ چيتر درێژ ناكرێته‌وه‌.  بۆ زياتر به‌رچاوڕوونی پێشكه‌شكاران، ئه‌و تێبينيانه‌ی خواره‌وه‌ خراونه‌ته‌ ڕوو:

  1. پێشكه‌شكاران خۆیان بەرپرسن لە داخڵکردنی تەواوی زانیاری و داتاکانیان، هەر بۆیە داوايان لێ دەکەین زۆر بە وردی و بە ئەمانەتەوە زانیارییە ڕه‌سه‌ن و ڕاسته‌کانیان داخڵ بکەن. 
  2. به‌ دواداچوون له‌ سه‌رجه‌م هه‌ڵه‌كانی پێشكه‌شكاران كراوه‌ و هه‌موو لايه‌ك دڵنيا ده‌كه‌ينه‌وه‌ كه‌ هێشتا هيچ هه‌ڵه‌يه‌ك له‌ سيسته‌م نه‌بووه‌ و نه‌دۆزراوه‌ته‌وه‌، به‌ڵكو هه‌موو كێشه‌كان له‌ كاتی داخل كردنی زانياری هه‌ڵه‌ ڕوويان داوه‌.
  3. ئەو پێشکەشکارانەی بە بێ مەبەست هەلەی ئاساییان لە پڕ کردنەوەی فۆرمەکەدا کردووە دڵنیایان دەکەین کە تەوای هەڵەکانیان بۆ ڕاست دەکەینەوە، بەڵام پێویستە بە زووترین کات فۆرمی تایبەتی هەڵەکاری پڕ بکەنەوە کە لەڕێگای ماڵپەڕی سەرەکی بەرنامەی تواناسازییەوە دەستەبەر کراوە.
  4. هەر پێشکەشکارێک هەوڵ بدات بە ئه‌نقه‌ست زانیاری هەڵە داخڵ بکات یان هەوڵ بدات فێڵ لە سیستەم بکات ئەوا ڕووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی دەبێتەوە تا ئەو ڕادەیەی کە ڕەنگە ناوی بخریتە لیستی ڕەش و مافی پێشکەشکردن لەدەست بدات.  به‌ دڵنياييه‌وه‌، سیستەمەکە ئەوەندە کارایی تێدايه‌ کە بتوانێت بە ئاسانی ئەو زانیارییە ناڕاستانە دەستنیشان بکات و بە شێوازی ئەلکترۆنی ڕیپۆرتیان بکات.
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژينه‌وه‌ی زانستی