وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئاگاداری فهرمانبهران دهكات، كه له سهرۆكایهتی زانكۆی چهرموو پێویستی به گواستنهوهی ڕاژهی (43) فهرمانبهر ههیه، جا وە هەر بەڕێزێک ئارەزوى هەیە و مەرجەکانى خوارەوەى تێدا بەدى دەکڕێت دەتوانى (c.v) و پوختەى ڕاژەى ڕاستەوخۆ بۆ ئەم ئیمیلە بنێرێت . (charmo.personnel@gmail.com)یان سەردانى سەرۆکایەتى زانکۆى چەرموو بەڕێوەبەرایەتى سەرچاوە مرۆییەکان بکات .
یەکەم/ مەرجەکان :
ژ |
ئاستى بڕوانامە بەلایەنى کەم |
پسپۆرى داواكراو |
ژمارەى پێویستى |
1 |
بکالۆریوس |
ئینگلیزى |
5 پێنچ فەرمانبەر |
2 |
بکالۆریوس |
کشتوکال / باخدارى |
2 دوو فەرمانبەر |
3 |
بکالۆریوس |
کارگێرى و ئابوورى |
3 سێ فەرمانبەر |
4 |
بکالۆریوس |
کۆمپیوتەر |
5 پێنچ فەرمانبەر |
5 |
بکالۆریوس |
ژمێریارى |
3 سێ فەرمانبەر |
6. |
بڕوانامەى ئامادەیی |
- |
4 چوار فەرمانبەر |
7. |
بڕوانامەى سێ ناوەندى |
- |
4 چوار فەرمانبەر |
8. |
شوێنەوار |
- |
2 دوو فەرمانبەر |
9. |
باخەوان |
- |
6 شەش فەرمانبەر |
10. |
پاسەوان |
- |
5 پێنچ فەرمانبەر |
11. |
کارگوزار |
- |
4 چوار فەرمانبەر |
دووەم /تێبینى :
1. پێویستە داواکار پێشتر لە فەرمانگەکانى حکومەتى هەرێمى دامەزرابێت ، واتە ئەم هەڵە گواستنەوەى ڕاژەیە نەک دامەزراندن.
2. ئەم گواستنەوەیە لەسەر بنەماى شارەزایی و لێهاتوویی و کێبرکێ کردن دەبێت .
3. دواکات بۆ پێشکەشکردنى (c.v) و پوختەى ڕاژە کۆتایی دەوامى ڕۆژى رۆژى پێنچ شەممە ڕێکەوتى( 8/11/2018) دەبێت.