زانکۆى چەرموو له‌ ڕێكه‌وتی (٩/٩)ى وەک یەکەم ڕۆژى دەوامى خوێندکاران بۆ ساڵى نوێى خوێندن دیاریکرد

charmo universty

ئەنجومەنى زانکۆى چەرموو، لە دواین کۆبونەوەیدا کە ڕۆژی یەکشەممە ڕێكه‌وتی (٨/٧/٢٠١٨) بەڕێوەچو بڕیاریدا بەدیارکردنى ڕێكه‌وتی (٩/٩) وەک یەکەم ڕۆژى دەستپێکى دەوامى فەرمى خوێندکاران بۆ ساڵى نوێى خوێندنی (٢٠١٨-٢٠١٩).

لەو چوارچێوەیەدا و، لە پێناو سەرخستنى پرۆسەى خوێندن لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە  دواین کۆبونەوەى ئەنجومەنى وەزارەت، كه‌ بڕگه‌یه‌كی تایبەت بو بەدانانی دانانى ساڵنامەى یەکگرتوو بۆ زانکۆکانى هەرێمى کوردستان، زانکۆى چەرموو کە سیستەمی بۆڵۆنیا پیادە دەکات بۆ جێبەجێکردنی پرۆگرامەکانی خوێندن لە زانکۆدا، لە کۆبونەوەی ئەنجومەنى زانکۆیدا بڕیاریدا بەجێبەجێکردنى بڕیار و ڕاسپاردەکانى کۆبونەوەى ئەنجومەنى وەزارەت، بۆ ئەوەش  ڕێكه‌وتی (٩/٩)ى وەک یەکەم ڕۆژى دەوامى فەرمى خوێندکاران بۆ ساڵى نوێى خوێندنی (٢٠١٨-٢٠١٩) دیاریکرد.

ده‌ستپێكردنی ده‌وامی خوێندكاران له‌كاتی خوێدا كارئاسانی ده‌كات بۆ جێبه‌جێكردنی چه‌ند سیستمێكی نێوده‌وڵه‌تی له‌ زانكۆكان و، سود وه‌رگرتن له‌ سیستمه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی خوێندن، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ زانكۆكان ده‌توانن زوتر ئه‌كریده‌یتشن وه‌ربگرن، هەروەک لەلایەکى دیکەشەوە ده‌ستپێكردنی ده‌وامی خوێندكاران له‌كاتی خوێدا وادەکات پرۆگرامەکانى خوێندن لەزانکۆ لەکاتى دیاریکراودا تەواوبکرێت، بۆ ئەوەش وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى جەخت دەکاتەوە لەسەر دەستپێکردنى پرۆسەى خوێندنى خوێندکاران لە زانکۆکان لە کاتى دیاریکراوی خۆیدا.