د. يوسف گۆران: ساڵیادى دامەزراندنى کۆمەڵەى خوێندکارانى کوردستان پیرۆز دەکات

wazaret55

بەڕێزان/ سکرتێر و ئەندامانی سکرتاریەتی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان

بابەت/ پیرۆزبایى

لە یادی (٤٢) ساڵەی دامەزراندنی کۆمەڵەی خوێندکارانی کوردستان پیرۆزبایی گەرم لە ئێوە و, سەرجەم خوێندکاران لە تەواوى کوردستان دەکەم.

کۆمەڵەى خوێندکارانى کوردستان وەک ڕێکخراوێکى پیشەیى هەم لە شاخ و هەم لە شار ڕۆڵی دیاریان هەبوەو هەیە لەبەرەوپێشبردنی پڕۆسەی خوێندن و هاندانى کۆمەڵگە بۆ پێگەیاندنى نەوەیەکى هۆشیار و جۆشکراو بە زانست و زانیارى و مەعریفەى سەردەم.

وەک چۆن لە ٢٦/٤/١٩٧٦ لەدۆخێکى تایبەت و هەڵومەرجێکى پێویستدا کۆمەڵەى خوێندکارانى کوردستان بۆ خزمەتکردن بە خوێندکاران و بەرزرکردنەوەى ئاستى خوێندن لەنێو تاکى کورد لەدایک بوو، هیوادارین لەم دۆخەى ئێستا کە کوردستان پێیدا تێپەڕ دەبێ کۆمەڵەى خوێندکارانى کوردستان لە هەمو کات زیاتر درک بەهەستیاری قۆناغەکە بکەن و، یادەکەشیان بکەن وێستگەیەک بۆ هەڵسەنگاندنی کارەکانی ڕابردوییان و داڕشتنی بناغەیەکی باشتر بو کارەکانی داهاتویان. هیواداریشم کۆمەڵەی خوێندکاران وەک هەمیشە ببێتە  پردی پەیوەندی نێوان مامۆستاو خوێندکار و دامەزراوەکانى خوێندنى باڵا لە کوردستان، تا بەیەکەوە بتوانین نەوەیەکی گۆشکراو بەبیروباوەڕی سەردەمیانە بۆ کۆمەڵگەکەمان ئامادە بکەین.

دەخوازین هەڵکردنی مۆمی ساڵێکی نوێی تەمەنى کۆمەڵەکەتان، ببێتە مایەی بەدیهێنانی خواستە دیموکراسیی وپیشەییەکانی خوێندکاران لەسەرجەم قۆناغەکانى خوێندن لە کوردستان ... دوبارە پێرۆزە

 

د. یوسف گۆران

وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حكومەتى هەرێمى کوردستان