وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پرسەنامەیەک ئاراستەى بنەماڵەى (پ. د. محمد کەساس جەباری) دەکات

Prsanamey wezir bo kochi dway D. Muhammad kasas

بۆ بنەماڵەى تێکۆشەرى خوالێخۆشبو پرۆفیسۆر د. محمد کەساس جەبارى ...

بەداخ و کەسەرێکی زۆرەوە، ھەواڵی كۆچی دوایی مامۆستاو شۆڕشگێرى گەلەکەمان (پ. د. محمد کەساس جەباری) مان پێگەیشت، بەم بۆنە خەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشى ئاراستەى خۆمان و بنەماڵەکەتان دەکەین و ھاوبەشی خەم وپەژارەتانین.

د. محمد کەساس سەرەڕاى ئەوەى شۆڕشگێڕو شاعیرێکى دیارى گەلەکەمان بوە، هەروەها ساڵانێکی زۆری تەمەنی خۆی بەخشیوە لە پێناو پێگەیاندنی نەوەکانی گەلەکەمان، لەدەستدانی خەسارەتێکی گەورەیە لە خوێندنی باڵا کە شارەزاو پسپۆرێکی زمان و ئەدەبی کوردی لەدەستدا، بۆیە لەخودای مەزن داواكارین بە بەھەشتی بەرینی خۆی شادی بكات و سەبرو ئارامی بە ھەمولایەکمان ببەخشێت و دوا ناخۆشی بنەماڵە بەرێزەکەتان بێت.

انا للە وانا الە راجعون

 

د. ئارام محمد قادر

وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى

٢٠٢٠/٨/١٩