وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا: زیاتر لە نیو ملیۆن دۆلارى دیکە بۆ دەرچووانى تواناسازى خەرج کرا

ceki pare

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بڕیاريدا بە خەرجکردنى بڕى (606325) شەش سەدو شەش هەزار و سێ سەد و بیست و پێنج دۆلارى ئەمریکى وەک ليستى (2)ى ساڵى (٢٠١٨)ى تایبەت بە گروپى دوەمى دەرچوانى تواناسازى، کە تيايدا (52) دەرچوى تواناسازى لێى سودمەند دەبن.

عەباس ئەکرەم وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: لە چوارچێوەى هەوڵە بەردەوامەکانى د. یوسف گۆران وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بۆ دابینکردنى شایستە داراییەکان بۆ دەرچوانى بەرنامەى تواناسازى ئەوانەى خویندنیان بە سەرکەوتوى تەواو کردەوە و پاکتاوى داراییان ئەنجام داوە و پارەیان لەلاى حکومەت ماوە، لێژنەى دابەشکردنى شایستە داراییەکانى بەرنامەى تواناسازى بڕیاریدا بە خەرجکردنى بڕى (606325$) بۆ ليستى (2)ى ساڵى (٢٠١٨)ى تایبەت بە گروپى دوەمى دەرچوانى بەرنامەى تواناسازى ئەوانەى کە بەسەرکەتوى خوێندنیان تەواو کردوە.

وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕاشیگەیاند: (2)ى ساڵى (٢٠١٨)ى تایبەت بە گروپى دوەمى دەرچوانى بەرنامەى تواناسازى بڕەکەى بریتیە لە (606325) شەش سەدو شەش هەزار و سێ سەدو بیست و پێنج دۆلارى ئەمریکى، بۆ ئەوەش (52) دەرچوى بەرنامەى تواناسازى لێى سودمەند دەبن، كە وەک قۆناخى یەکەم (٥٠%) کۆى شایستە داراییەکانى كانديدانى دەرچوى تواناسازى خەردەکرێت.

لەو چوارچێوەیەدا وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى سه‌رجه‌م ئه‌و دەرچوانەى به‌رنامه‌ی تواناسازی ئاگادار ده‌كات،‌ كه ‌ناویان لە (2)ى ساڵى (٢٠١٨)ى تایبەت بە گروپى دوەمى دەرچوانى بەرنامەى تواناسازى هاوپێچدا هاتوه‌ و، ژماره‌یان (52) دەرچوە،  لە ڕێکەوتى (٨/٤/٢٠١٨)ە سەردانى وەزارەتەکەمان بکەن بۆ وەرگرتنى چەکى پێدانى مافە داراییەکان بەپێى ئەم خشتەو تێبینیانەى خوارەوە.

تێبینیەکان:

· ئەوانەى ناویان لە لیستى هاوپێچدا هاتوە پێویسته خۆی سەردانى ژورى ژمارە (٥٦) لەدیوانى وەزارەت بکات بۆ وەرگرتنى چەکى سەرفکردنى شایستە داراییەکان.

· پاسپۆرتی ڕه‌سه‌ن و كۆپیه‌كی ڕه‌نگاو ڕه‌نگی لاپه‌ڕه‌ى یه‌كه‌م له‌گه‌ڵ خۆی بهێنێت.

· به‌هیچ شێوه‌یه‌ك چه‌كی پاره‌ نادرێت به‌ بریكاری كاندید.

· هەر ئه‌و ڕۆژه‌ی كاندید چه‌كی پاره‌ وه‌رده‌گرێت هەمان ڕۆژ‌ ده‌توانێت سه‌ردانی بانكی كوردستانی نێوده‌وڵه‌تی/ لقی پێشه‌وا به‌رامبه‌ر هۆتێل چوار چرا له‌شاری هه‌ولێر بكات بۆ وەرگرتنى شایستە داراییەکەى بەشێوەى كاش.

· هەر ڕۆژێک بکەوێتە بەر پشوو ئەوا ڕۆژى دواتر سەرەڕاى چەکى ئەو ڕۆژە، چەکى ڕۆژە پشوەکەش دابەشدەکرێت.

· دەرچوى بەرنامەى تواناسازى پێویستە بەپێى زنجیرەکەى و لەو ڕێکەوتەى بۆى دیارى کراوە سەردانى وەزارەت بکات بۆ وەرگرتنى چەکى پارە، ئەوەش بەم شێوەیە:

  • لە ڕێکەوتى (٨/٤/٢٠١٨) له‌ زنجیره‌ی  (1) تاكو (4) سه‌ردانی ژورى (٥٦) لە وەزارەتەکەمان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی چه‌كی پارە.
  • لە ڕێکەوتى (٩/٤/٢٠١٨) له‌ زنجیره‌ی  (5) تاكو (9) سه‌ردانی ژورى (٥٦) لە وەزارەتەکەمان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی چه‌كی پارە.
  • لە ڕێکەوتى (10/4/2108) لە زنجیرەى (10) تاكو (15) سه‌ردانی ژورى (٥٦) لە وەزارەتەکەمان بکەن بۆ وەرگرتنى چەکى پارە.
  • لەڕێکەوتى (11/ 4 /2108 ) له‌زنجیره‌ی(16) تاكو (24) سه‌ردانی ژورى (٥٦) لە وەزارەتەکەمان بکەن بۆ وەرگرتنى چەکى پارە.
  • لە ڕێکەوتى (12/4/2108) له‌زنجیره‌ی (25) تاكو (32) سه‌ردانی ژورى (٥٦) لە وەزارەتەکەمان بکەن بۆ وەرگرتنى چەکى پارە.
  • لە ڕێکەوتى (15/4/2108) لەزنجیره‌ی (33) تاكو (40) سه‌ردانی ژورى (٥٦) لە وەزارەتەکەمان بکەن بۆ وەرگرتنى چەکى پارە.
  • لە ڕێکەوتى (16/4/2108) لەزنجیره‌ی (41) تاكو (46) سه‌ردانی ژورى (٥٦) لە وەزارەتەکەمان بکەن بۆ وەرگرتنى چەکى پارە.
  • لە ڕێکەوتى (17/4/2108) له‌زنجیره‌ی‌ (47) تاكو (49) سه‌ردانی ژورى (٥٦) لە وەزارەتەکەمان بکەن بۆ وەرگرتنى چەکى پارە.
  • لە ڕێکەوتى (18/ 4/2108) له‌زنجیره‌ی‌ (50) تاكو (52) سه‌ردانی ژورى (٥٦) لە وەزارەتەکەمان بکەن بۆ وەرگرتنى چەکى پارە.