ڕونکردنەوەیەک لە وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستیەوە

img

 وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایدەگەێنێت تا ئێستا هیچ ڕێژەیەک بۆ وەرگرتنى خوێندکاران لە زانکۆکانى کوردستان بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠١٦-٢٠١٧) پەسند نەکراوە.

عەباس ئەکرەم دزەیى وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى ڕایدەگەێنێت لێژنەى باڵاى وەرگرتن لە وەزارەتەکەمان لە کارەکانى بەردەوامە بۆ تاوتوێکردن و داڕشتنى پلانى ڕێژەى وەرگرتن لە زانکۆکان بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠١٦-٢٠١٧)، هەروەک جەختى لەسەر ئەوەش کردەوە بابەتى وەرگرتنى خوێندکاران لە زانکۆکان پەیوەستە بەو پلانەى کە لەلایەن وەزارەتەکەمان بەهەماهەنگى لەگەڵ زانکۆکان دادەنرێت.

وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى ئاشکراشیکرد، کە تا ئێستا هیچ ڕێژەیەک بۆ وەرگرتنى خوێندکار و قوتابى دیارى نەکراوە، بەڵکو پلانەکە پەیوەستە بەپێشنیازى زانکۆکان، هەرکاتێکیش پیشنیازەکانیان بەتەواوەتى ڕەوانەى وەزارەت کرد ئەوکات لەلایەن لێژنەى باڵاى وەرگرتن تاوتوێ دەکرێت و، ئینجا بڕیارى پێویستى لەبارەوە دەدرێ.