بە پلەی (نایاب) دكتۆرا لە بوارى ڕۆژنامەرگەى بە خوێندكارێكی تواناسازی دەبەخشرێت

Tawtwikrdni namey PHD

خوێندكارێكی بەرنامەى تواناسازی، بڕوانامەی دكتۆرای بە پلەی (نایاب) لە زانكۆی تاران بەدەستهێنا، كە یەكەمجارە بە كوردێك ببەخشرێت.

(كارزان محەمەد) خوێندكاری بەرنامەی تواناسازی ڕایگەیاند: " من یەکێکم بوم لەو خوێندکارانەى لە چوارچێوەى بەرنامەى تواناسازى ڕەوانەى دەرەوە کرام بۆ بەدەستهێنانى تەواوکردنى خوێندنى باڵا و بەدەستهێنانى بڕوانامەى باڵا/ دکتۆرا لە کۆمارى ئیسلامى ئێران، دواى ئەوەى لە زانكۆی تاران وەرگیرام هەوڵ وكۆششێكی زۆرمدا، خۆشبەختانە لە دواجار توانیم بڕوانامەی دكتۆرا لە بواری (بەڕێوەبردنی میدیا) بە پلەی نایاب لە كۆلیژی بەڕێوەبردنی زانكۆی تاران بەدەست بهێنم، وتیشى نامەی دكتۆراكەم لەبارەی هەڵسەنگاندنی ئیتیكی ڕۆژنامەگەری كوردی لە هەرێمی كوردستانە. ئەوەشى ڕاگەیاند: کە بەهۆی بەرزی نمرەی كۆرساتەکەى، خەڵاتی خوێندكاری نمونەیی بەدەستهێناوە، كە ئەمە یەكەمجارە بە كوردێك ببەخشرێت". ئەوەەش بەستەرى هەواڵەكەیە لە وێبسایتی ڕەسمى كۆلیژی بەڕێوەبردنی زانكۆی تاران.

کارزان محمد ئاشکراشیکرد کە ئەندامانی لێژنەی گفتوگۆی پایاننامەكەى پێكهاتبون لە ( پرۆفیسۆر د.باقر ساروخانی سەرۆكی لێژنەکە بو، د. مەهدی شەریفی ئەندامى لێژنەکە بو، د.رۆشندڵ ئەربیتانی راوێژكاری ناوخۆیی بو، د.سامان فەوزی ڕاوێژكاری بیانی بو، هەروەک پرۆفیسۆر موجتەبا ئەمیری ئەندام و سەرپەرشتیار لێژنەکە و پایاننامەکەم بون".

ئەو خوێندکارە سەرکەوتوەى بەرنامەى تواناسازى سوپاسى وەزارەتى خوێندنى باڵا و حکومەتى هەرێمى کوردستانى کرد لە بەرامبەر ڕەخساندنى ئەو دەرفەتە بۆ خوێندکاران، وتیشى هیوادارم حکومەتى هەرێمى کوردستان و، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بەرنامەى جیا و بەردەوامیان هەبێ بۆ ڕەوانەکردنى خوێندکاران بۆ زانکۆ پێشکەوتوەکانى دنیا تا بتوانن سود لە ئەزمونى وڵاتە جیاکان لە بوارى جیاواز وەربگرن و لە گەڕانەوەیان بتوانن خزمەت بەکایە جیاکانى کوردستان بکەن و، گەشەى زیاتر بەکۆمەڵگەى کوردى بدەن.

لە بەرامبەر بەدەستهێنانى ئەو پلەیە، د.یوسف گۆران وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بەنوسراوێکى ڕەسمى سوپاسى (كارزان محەمەد) خوێندكاری بەرنامەی تواناسازیکرد لە پاى بەدەستهێنانى ئەو بڕوانامەیە بەپلەى (نایاب)، کە جارى یەکەمە بەخوێندکارێکى کورد لە زانکۆکانى ئێران دەبەشخرێت، هەر لە نوسراوەکەدا وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى هیواى خواستوە نمونەى ئەو جۆرە بۆ پێشکەوتنى کۆمەڵگەکەمان و  خزمەتکردن بە بوارى ڕۆژنامەگەرى کوردى هەر زۆر بێ، تا لە ڕێگەى ئەو زانستەى بەدەستیانهێناوە باشتر خزمەت بەزانست و بوارى ئەکادیمى لە  هەرێمى کوردستان بکەن.