ڕونکردنەوەیەک لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى

ڕونکردنەوەیەک لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى

لە ڕێکەوتى (١٣/١٠/٢٠١٨) وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: (٨٦٠) سه‌رباری ئه‌وه‌ی‌ (50) شوێنیان له‌ فۆرمه‌كانی پێشكه‌شكردن له‌ سیستمه‌كانی وه‌رگرتن بەتەواوەتى پڕكردۆته‌وه‌، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی لیستی شوێنه‌كانیان ڕه‌وانه‌ نه‌كردوه واتە ( Submit)یان نەکردوە، بۆیه‌ ناویان له‌ هیچ شوێنێك نه‌هاتۆته‌وە، بەڵام کەناڵى ڕوداو وەک بڵێى (شانە هەنگى لە کونەدار دۆزیوەتەوە) و بەدەر لە کارى ڕۆژنامەوانى سەرقاڵى شێواندنى ڕاستیەکانە.

 (زەینەب موئەید حوسێن کامل محمد)، کە دوەمى سەر ئاستى هەرێمى کوردستانە لە بەشى زانستى، یەکێکە لەو  (٨٦٠) دەرچوەى کە (٥٠) هەڵبژاردەى بەتەواوەتى پڕکردۆتەوە، بەڵام لیستی شوێنه‌كانی ڕه‌وانه‌ نه‌كردوه واتە ( Submit) نەکردوە، هەربۆیە ناوى ئەو بەڕێزەش بەڕیزبەندى (٤٠) لەو لیستە هەیە، کە پێشتر بڵاومان کردۆتەوە و، سکاڵاشى تۆمارکردوە و، وەک خۆى سکاڵاکەى وەرگیراوە و، بەڕونى کێشەکەى بەخۆى و خانەوادەکەشى وتراوە، کە هۆکارى نەهاتنەوەى ناوەکەى پەیوەندى تەنها بەوەوە هەبوە کە لیستى هەڵبژاردەکانى ڕەوانە نەکردوە.

بۆیە هاوشێوەى دەرچوانى دیکە، لە کاتى ڕاگەیاندنى ئەنجامى سکاڵاى دەرچوانى پۆلى دوانزە، ئەنجامى سکاڵاى (زەینەب موئەید حوسێن کامل محمد) وەک هەر دەرچوەیەکى دیکە ڕادەگەێندرێ و لە شوێنى شایستەى خۆى وەردەگیرێ و، بەهیچ شێوەیەک مافى نافەوتێ.

لەبەرئەوە، ئەگەر کەناڵى ڕوداو خۆى بەخەمخۆرى ئەو قوتابیە و هاوڵاتیان دەزانێ، وەک چۆن قسەى ئەو دەرچوەى وەرگرتوە باشتر بو بەدوداچونى بۆ کێشەى بکردایە و لێدوانى وەزارەتیشى لەوبارەیەوە وەربگرتایە و، بۆ بینەرانى ڕونبکردایەوەتەوە کە ئایا وەزارەت سکاڵاکەى بەهەند وەرگرتوە یاخود بەپێچەوانەوە، بۆیە داوا لەسەرجەم دامەزراوەکانى ڕاگەیاندن دەکەین وردبن لە بڵاوکردنەوە و گەیاندنى ڕاستیەکان بەبینەران و خوێنەران و بیسەران.