تائێستا هیچ بڕیارێک بۆ درێژکردنەوەى ماوەى زانکۆلاین نەدراوە

wezaret11

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتى هەرێمى کوردستان ئاگادارى دەرچووانى خولى یەکەمى قۆناغى دوانزەى ئامادەیى دەکات، کە تائێستا هیچ بڕیارێک نیە بۆ درێژکردنەوەى ماوەى زانکۆلاین، بۆیە لە کاتى دیاریکراوى خۆیدا لە سەعات ١٢ى شەوى (١٤/٩/٢٠١٧) کارابوونى زانکۆلاین کۆتایى دێت.

هەروەها وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕاشیدەگەیەنێت هەموو ئەو دەنگۆیانەى باس لە درێژکردنەوەى ماوەى زانکۆلاین دەکەن بۆ چەند رۆژێک دورە لە ڕاستییەوە و هیچ راستى و دروستى نیە، چونکە زانکۆلاین لەسەعات ١٢ى شەوى (١٤/٩/٢٠١٧) کۆتایى دێت بۆ ئەمەش داوا لە دەرچووان دەکەین پەلە بکەن لە پڕکردنەوەى فۆرمى پێشکەشکردنى داواکارى لە ڕێگەى زانکۆلاین بۆ ئەوەى مافەکانیان نەفەوتێت.