Expires
False
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پۆستى (ڕاگرى کارگێرى گشتى و بەرێوەبردنى سامانى سروشتى ) لە زانکۆى چەرموو ڕادەگەینێت ، بۆیە داوا لە خوازیاران دەکەین ئەوانەى کە مەرجەکانیان تێدایە لە کاتى دیاریکراودا (c.v) و پوختەى ڕاژەى خۆیان ڕەوانەى ئەو ئیمەیلى خوارەوە بکەن.
یەکەم / مەرجەکان :
- پێویستە خوازیار هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت .
- ناونیشانى زانستى لە پرۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت .
- خزمەتى زانکۆیی لە (10) ساڵ کەمتر نەبێت.
دووەم/ تێبینى :
- چانسى زیاتر دەدرێت بەو بەڕێزەى چانسى زیاتر دەدرێت بەو بەڕێزەى کە دیدو بۆچوون و بەرنامەى کار و چالاکییەکانى خۆى پێشکەش بکات بۆ بەرەوپێشبردنى زانکۆ بۆ ئەو چوار ساڵەى کە پۆستەکەى وەردەگرێت.
- زمانى ئینگلیزى و بەکارهێنانى کۆمپیوتەر بەباشى بزانیت .
- پوختەى ڕاژەى لەلایەن بەرپرسى یەکەمى فەرمانگەکەیەوە واژوو کرابێت کە وێنەیەکى هاوپێچە.
- دواکات بۆ پێشکەشکردنى(c.v)وپوختەى ڕاژە کۆتایی دەوامى رۆژى سێ شەممە(3/1/2017) دەبێت.
- ئەو بەڕێزەى کە پێشتر (c.v)وپوختەى ڕاژەى ڕەوانە کردووە بۆمان پێویست ناکات دووبارە بینێریتەوە ، وە هەر بەڕێزێک ئارەزوى هەیە و مەرجەکانى سەرەوەى تێدا بەدى دەکڕێت دەتوانى (c.v) و پوختەى راژەى راستەوخۆ بۆ ئەم ئیمیلە بنێرێت . (jobs@mhe-krg.org).
Vacant post
ڕاگرى کارگێرى گشتى و بەرێوەبردنى سامانى سروشتى
Application deadline
2017-01-03
Email address
jobs@mhe-krg.org
City
کەرکوک
State/Province
سەرۆکایەتى زانکۆى چەرموو
Country
Iraq
Image Vacancy