ئەگەر رەوشى تەندروستى بەم شێوەیەى ئێستا باش بێت، لە دواى (٥/١٦) بەدواوە خوێندنى نێو کامپەس لە زانکۆکانى کوردستان دەستپێدەکاتەوە

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا

(د. ئارام محمد قادر) وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: ئاماژە بە باش بونى دۆخی تەندروستى هەرێمى کوردستان و بەپێى ڕاپۆرتى وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان کە ئاراستەى وەزارەتەکەمان کراوە، لە پلانماندایە لە (٢٠٢٠/٥/١٦) بەدواوە خوێندنى ئاسایى نێو کەمپەس لە زانکۆکان دەستپێبکەینەوە، ئەگەر خودا نەخواستە ھیج گرفتێکی تەندروستی سەرھەڵنەداتەوە ئەوا قۆناخ بە قۆناخ دەتوانین ژیانى زانکۆکان ئاسایى بکەینەوە.

(د. ئارام محمد قادر) وتیشى: بۆ ئەم مەبەستە ئەنجومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە نزیکترین دەرفەتدا کۆدەبێتەوە و بڕیارى یەکلاکەرەوە لەو بارەیەوە دەدات.