د.یوسف گۆران پرسەو سەرەخۆشى ئاڕاستەى كه‌سوكاری (د. جەمال ڕەشید) ده‌كات

prse 5

بۆ بنەماڵەى خوالێخۆشبوو (د. جەمال ڕەشید)

بەهۆى کۆچى دوایى مێژونوسى گەورەى گەلەکەمان (د. جەمال ڕەشید) بەناوى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى پرسەو سەرەخۆشى ئاراستەى خۆم و ئێوەو کەس و کارو دۆست و هاوڕێیانى دەکەم.

د. جەمال ئەحمەد ڕەشید یەکیک بوو لە زانا گەورەکانى گەلەکەمان کە ژیانى خۆى بۆ ساخکردنەوەو سەرلەنوێ نوسینەوەى مێژوى گەلەکەمان تەرخان کرد، لە ژیانى ئەکادیمیشدا خاوەنى چەندین پەرتوکى دانسقەیەو ئەمڕۆ لە کتێبخانەکانى کوردستان و ئێراق و ناوچەکە خزمەت بەخوێنەران دەکات، لەهەمان کاتدا لە زانکۆکانى کوردستانیش لەسەر دەستى  (د. جەمال ڕەشید) چەندین نەوە پەروەردەو دروست بون و، ئەمڕۆ درێژە بەکاروانى زانستى و ئەکادیمى دەدەن.

بۆیە کۆچى دوایى (د. جەمال ڕەشید) بەخەسارەتێکى گەورە بۆ بوارى مێژوى گەلەکەمان و لایەنى ئەکادیمى لە کوردستانى دەزانین.

هیوادارین خواى گەورە خواڵێخشبوو بەبەهەشتى بەرین شاد بکات و، سەبرو دڵنەواى بنەماڵەو کەسوکارەکەشى بدات.

 

                                                            إِنَّا لِلّهِ وَإِنَّـا إِلَيْهِ رَاجِعونَ

 

                                                                                               د. یوسف گۆران

                                                                              وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى

                                                                                               2016/12/19