سه‌باره‌ت به‌ زەمالاتى تورکى و قوبرسى

newsitem-1246-04.01.2012-ku.png

 دوا بە دواى ڕاگەیاندنى زەماڵاتى خوێندن لە زانکۆکانى ووڵاتى تورکیا و قبرێ ، لە دەرئەنجامدا (500) پێنج سەد کەس پێشکەشکار بوون وا دیارە جۆرى دابین کردنى خەرجییەکان لەلایەن بەشێک لە پێشکەشکاران ڕوون و ئاشکرا نەبوو . بۆیە بۆ بەرچاو ڕوونى سەرجەم پێشکەشکاران جەخت لەسەر ئەو خاڵانە دەکەینەوە:

  1. ئەم زانکۆ دەرەکیانە تەنها کرێى خوێندن دابین دەکەن ، واتە لە کرێى خوێندن دەبوورن.
  2. حکومەتى هەرێمى کوردستان بە پێى ڕێنماییەکان مۆڵەتى خوێندن دەدات (بە مووچە یان بێ مووچە) کار ئاسانی بۆ خوێندکاران دەکات.
  3. حکومەتى هەرێم هیچ موستەحەقاتێکى وەکو (دەرماڵەى مانگانە + کرێى هاتوو چۆ + شوێنى حەوانەوە) خەرج ناکات چونکە بوودجەى پێویستى لەبەر دەست دا نییە.

ئێستا داوا لە پێشکەشکارە بەڕێزەکان دەکەین کە یەک لەم هەڵبژاردانە هەڵبژێرن وە بنێرن بۆ ئەم ئیمێڵە
(cy-tr.scholarship@mhe-krg.org) :

  1. بەلێ ، ئەتوانم لەسەر ئەستۆى خۆم بخوێنم وە ناوم لە لیستى کاندیدەکان بمێنێتەوە .
  2. نەخێر ، ناتوانم لەسەر ئەستۆى خۆم بخوێنم ناوم لە لیستى کاندیدەکان بسرێتەوە.