ریزبەندى نیشتیمانى بەشێوازێکى زانستى و ئەکادیمى ئەنجامدراوە

rankings.jpg111111.jpg

 سەبارەت بەڕیزبەندى نیشتیمانى زانکۆکانى هەرێمى کوردستان و لێدوانى هەندێک کەس و رێکخراو لەبارەى ئەنجام و شێوازى ئەنجامدانى پڕۆسەکە، بەپێویستى دەزانین ئەم ڕونکردنەوەیە بۆ ڕاى گشتى بخەینەڕوو.

 سیستمى ڕیزبەندى نیشتیمانى زانکۆکانى هەرێمى کوردستان بەشێوازێکى زانستى و ئەکادیمى و  پرۆفیشناڵ بەهاوکارى و ڕاوێژ لەگەڵ ڕێکخراوەکانى (چێنیکا، دادى ئەڵمانى، ڕیزبەندى نیشتیمانى ئیتاڵیا و ئەڵمانیا) ئەنجامدراوە، ئەم سیستەمە لەسەر بنەماى داتاى زانکۆکان و ڕێژەو هاوکێشەى ماتماتیکى بەسوود وەرگرتن لە سیستمى ڕیزبەندى نێودەوڵەتى نیشتیمانى وڵاتانى دیکەى جیهان داڕێژراوە، هەروەک هەموو داتاو زانیارى زانکۆکان بەشێوازێکى ئەلیکترۆنى مامەڵەى لەگەڵدا کراوەو، سیستەمەکەش بەشێوەیەکى کارا ڕیزبەندیەکەى ئەنجامداوە.

لەگەڵ ئەوەى تا ئێستا هیچ جۆرە سکاڵا و تێبینى و پیشنیازێکى فەرمیمان بەدەست نەگەیشتووە، بەڵام وەزارەتەکەمان لەڕێگەى بەڕێوەبەرایەتى دڵنیاى جۆرى و متمانە بەخشین ئامادەیە هەموو کات سکاڵا و  تێبینى و پێشنیازەکان وەربگرێت و، ئینجا وردبینیان بۆ بکات.

لەبارەى ئەوانەى کە تا ئێستا لە سیستمى ڕیزبەندى ئاشنا نین و زانیارییان نیە، دڵنیایان دەکەین کە زۆر شێواز بۆ ڕیزبەندیکردن لە وڵاتانى دونیادا کارى پێدەکرێت، بەتایبەت پۆلێنکردن لە ڕێگەى ئەستێرە، یان پێدانى ڕەنگێکى دیارى کراو بۆ ئەو زانکۆ و بەشانەى کە دەچنە هەمان ئاستى ڕیزبەندییەوە.  نمونەشمان بۆ ئەم شێوازە، ڕیزبەندى نیشتیمانى وڵاتى ئەڵمانیایە.

بۆیە هەموو لایەک دڵنیا دەکەین کە ڕێزبەندى نیشتیمانى زانکۆکانى کوردستان کە نزیکەى (٤٠٠) سەعات کارى بەردەوامى تێدا کراوە، شارەزایانى بوارەکە بەپڕۆسەیەکى ناوازەى دادەنێن کە جێبەجێ کرا بێت.