ئاگادارییەک بۆ پێشکەشکارانی سکۆلەرشیپى حکومەتی هەنگاریا

Hengarya

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دوای وەرگرتنی سەرجەم دۆکیومێنت و پرۆسێسکردنی  دۆکیومێنتەکان لە ڕێگەى کۆمیتەیەکى تایبەت، بە پێشکەشکارانى ئەو سکۆلەرشیپە ڕادەگەێنین، ئەو ناوانەى لە خوارەوە هاتون بون بە کاندیدی ڕەسەنی وەزارەتەکەمان بۆ خوێندنی باڵا/ ماستەر و دکتۆرا لە چوارچێوەى بەرنامەی سکۆلەرشیپى ولاتی هەنگاریا بۆ ساڵى ٢٠١٧.

وەزارەتەکەمان داوا لەو کەسانە دەکات کە ناویان لەم لیستەدا هەیە و، وەک کاندى ڕەسەنى وەزارەت پەسندکراون، بەهیچ جۆرێک سەردانى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى مەکەن تا ئەو کاتەى وەک کاندیدى کۆتایى لەلایەن حکومەتى هەنگاریا پەسند دەکرێن و وەردەگیرێن و، دواتریش لە ڕێگەى وێبسایتى وەزارەتەکەمان ناوەکان و پێداویستیەکان بڵاودەکەینەوە.

تێبینى:

ئەوانەی بە ڕەنگی سور هایلایت کراون، کاندیدی یەدەگی هەمان سکۆلەرشیپن بۆ هەمان ساڵی خوێندن