د.یوسف گۆران وه‌زیری خویندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له میانی به‌شدارییكردنی له دیداری زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین، له وته‌یه‌كیدا جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستی ده‌ستورێكی زیندوو كرده‌وه، كه له‌ناو كۆمه‌ڵگه كاری پێبكرێت و وتیشی " پێویسته بیر له‌وه بكه‌ینه‌وه، كه ببینه خاوه‌ن ده‌ستورێك، ته‌نیا بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌ك، ئاینێك، نه‌وه‌یه‌ك و قۆناغێك نه‌بێت، چونكه كوردستان فره نه‌ته‌وه و فره ئاینه".
ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه، ڕێكه‌وتی (19/5/2015) له سه‌نته‌ری ڕۆشنبیری زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین، به ئاماده‌بونی ده‌یان كه‌سی لێكۆڵیاری ئه‌كادیمی، یاسایی ، په‌ڕله‌مانتاران و كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كان، دیداری زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین كه له‌لایه‌ن زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددینه‌وه به ناویشانی ( له پێناو ده‌ستورێك بۆ كوردستان) ڕێكخراوه ده‌ستی به‌كاره‌كانی خۆی كرد.
له‌ده‌ستپێكی دیداره‌كه‌دا، وه‌زیری خویندنی باڵا وتارێكی خوێنده‌وه و ئاماژه‌ی به‌گرنگی ده‌ستوور كرد له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا، به‌وه‌ی فاكته‌رێكی گرنگی پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگه و بنیادنانی وڵاتێكی تۆكمه‌یه، هه‌ر بۆیه‌ش له دوو سه‌ده‌ی ڕابردودا وڵاتان زۆر گرنگیان به ده‌ستوور داوه‌و، له نوسینه‌وه‌ی یه‌كه‌م ده‌ستوری ئه‌مریكی (230) ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، له‌وساوه به‌رده‌وام وڵاتان بیریان له پێشخستنی دهستوورهكانییان كردۆته‌وه هه‌روه‌ك وتی " ئێمه‌ش د‌رك به‌و گرنگییه ده‌كه‌ین و ده‌زانین، كه ده‌ستور ده‌توانێت ڕۆڵێكی گرنگ بگێرێت، زانكۆ و ناوه‌نده ئه‌كادیمییه‌كانیش، كه ناوه‌ندی كاریگه‌رن له‌ناو كۆمه‌ڵگه و گۆڕانكاریه‌كان، پێویسته قسه‌ی خۆیان هه‌بێت و هیوادارم زیاتر ئه‌كادیمییانه و زانستییانه هو بابه‌ته بڕوانن".
د. یوسف گۆران جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستی كۆده‌نگی كرده‌وه له‌سه‌ر داڕشتنی ده‌ستوور و وتی " سه‌ركه‌وتوترین ده‌ستوور ئه‌وه‌یه كه زۆرترین كاری پێبكرێت له‌ناو كۆمه‌ڵگه و بۆ نه‌وه‌كانی تر بێت و ببێته چه‌ترێك، هه‌موو نه‌ته‌وه و ئاینهجیاوازهكان له‌ژێریدا بحه‌سێنه‌وه".
دیداری زانكۆی سه‌ڵاحه‌ددین، به ئامانجی نوسینی ده‌ستوورێك بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌هه‌ولێر، ماوه‌ی دوو ڕۆژ ده‌خایه‌نێ و له شه‌ش پانێڵ پێكدێت، هه‌ر پانێڵێك شه‌ش ته‌وه‌ر له‌خۆ ده‌گرێت و له ته‌وه‌ره‌كانیش سه‌رجه‌م توێژ و كایه‌كان له‌به‌رچاو گیراوه و بۆ خه‌ڵكی تایبه‌تمه‌ند، ئه‌كادیمی و پارته سیاسییه‌كان ته‌رخانكراوه و هه‌موو به‌شداربووانی پانێڵهكانیش كوردن.