ئاگاداری کاندیدە سەرکەوتووەکانی خولی یەکەم و دووەمی بەرنامەی تواناسازی دەکەین، ئەوانەی خوازیارن کە لە زانکۆکانی کۆماری ئەڵمانیای فیدراڵ خوێندنی ماستەر یان دکتۆرا تەواوبکەن، ئەوا بەزوترین کات فۆرمی پێشکەشکردنی داواکاری تایبەت بە پرۆژەی (KurdDAAD) لە ماڵپەری وەزارەتی خوێندنی باڵا دابگرن و دوای پڕکردنەوە فۆرمەکە لەگەڵ ئەم دۆکومێنتانەی خوارەوە بینێرن بۆ بەڕێوەبەرێتی تواناسازی / پرۆسەی پێشکەشکردن لە دیوانی وەزارەتی خوێندنی باڵا.
دۆکیومێنتەکان بریتین لە:
- کۆپییەک لە بڕوانامەی تاقیکردنەوەی توانستی زمانی ئینگلیزی (IELTS, TOFEL, Password)
- وێنەیەکی ئۆریجیناڵ لە بڕوانامەی بەکالۆریۆس / ماستەر
- کۆپییەک لە پاسپۆرتی عێراقی (جۆری A یان G)
- Application Form
- CV
- Letter of Motivation
- Reference Letter
شایەنی باسە پرۆژەی (KurdDAAD) بەرنامەیەکی هاوبەشە لە نێوان وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی و ڕێکخراوی (DAAD) ی ئەڵمانی کە تایبەتە بە هاوکاریکردنی کاندیدەکانی بەرنامەی تواناسازی بۆ ئەوەی بتوانن لە زانکۆکانی کۆماری ئەڵمانیای فیدراڵ درێژە بە خوێندنی باڵا بدەن.