ئاگادارییەک بۆ کاندیدەکانی بەرنامەی تواناسازی

newsitem-1490_26.01.2013-ku1.png

 ئاگاداری ئەو کاندیدە بەڕێزانە دەکەین کە لەڕێگای وەزارەتی خوێندنی باڵا یان وەزارەتی پلاندانان ناویان بۆ خوێندنی بواری پزیشکی/کلینیکەڵ دەرچووە، ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی (٢٩/١/٢٠١٣) کاتژمێر(١٢.٣٠)ی پاش نیوەڕۆ لە هۆڵی ڤیدیۆ کۆنفرانس لە دیوانی وەزارەتی خوێندنی باڵا ئامادەبن بە مەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ نوێنەرانی زانکۆی (Macquarie)ی ئوسترالی. ئەم کۆبوونەوەیە تایبەتە بە گفتوگۆ کردن دەربارەی خوێندن و ڕاهێنانی کاندیدەکانی بەرنامەی تواناسازی لە بوارە جیاجیاکانی پسپۆڕیی پزیشکیی.