گواستنەوەى قوتابییە تەرقین قەید کراوەکان

بڕیارى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دەربارەى گواستنەوەى قوتابییە تەرقین قەید کراوەکان بۆ پەیمانگاکان

سەبارەت بەو قوتابییانەى لە ساڵى خوێندنى 2009- 2010 دا تەرقین قەید کراون وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى ئەم بڕیارانەى لاى خوارەوەى دا:

  1. ئەو قوتابیانەى لە قۆناغى (یەکەم و دووەم) ى خوێندنى زانکۆدا تەرقین قەید کراون لە قۆناغى یەکەمى پەیمانگا تەکنیکییەکان وەردەگیرێن بە پێى بوارى پسپۆڕیان.
  2. ئەو قوتابیانەى لە قۆناغەکانى (سێهەم و بەسەرەوە) تەرقین قەید کراون لە قۆناغى دووەمى پەیمانگا تەکنیکییەکان وەردەگیرێن بە پێى بوارى پسپۆڕیان.
  3. لە هەردوو ئەو حاڵەتەى لە سەرەوە ئاماژەیان پێکراوە هاوسەنگى وانەکان ئەنجام دەدرێت.