وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕۆژانی پشووی ئادار بۆ زانکۆ و پەیمانگەکان ڕادەگەیەنێت

 لە کۆبوونەوەیەکی وەزارەتی خوێندنی باڵادا بڕیاردرا "ڕۆژانی 9 و 10 و 25ی ئادار بخرێتە سەر پشووی بەهار بۆ قوتابیە خوێندکار و مامۆستایانی زانکۆ و پەیمانگەکان و پەڕینەوە (عبور) وەک خۆی بمێنێتەوە". 

ئەمڕۆ سێشەممە 2/3/2010 لە دیوانی وەزارەت بە سەرپەرشتی پڕۆفیسۆر دلاوەر عەبدولعەزیز عەلائەدین وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و ئەنجوومەنەی وەزارەت کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا. 

لە کۆبوونەوەکە بڕیاردرا ڕۆژانی 9 و 10 و 25 ی ئادار بکرێن بە پشووی فەرمی بۆ قوتابیە خوێندکار و مامۆستاکانی زانکۆ و پەیمانگەکانی کوردستان.

پێشتر بە بۆنەی هەڵبژاردنەوە بڕیار درابوو کە ڕۆژانی 4 تا 8ی ئادار ڕۆژانی پشوو بن، بۆیە تەنیا ڕۆژانی 9 و 10ی ئادار ڕۆژانی دەوام دەبوون پێش ئەوەی پشووی بەهار دەسپێبکات، بۆیە بە باش زانرا ئەو دوو ڕۆژەش بکرێن بە پشوو. 

هەر لە میانی کۆبوونەوەکەدا ڕۆژی 25ی ئاداریش کە دەکاتە پێنج شەممە بۆیە ئەو ڕۆژەش خرایە سەر پشوو، واتا ڕۆژی شەممە 27ی داهاتوو دەوامی ئاسایی قوتابیە خوێندکار و مامۆستاکان لە زانکۆ و پەیمانگەکان دەستپێدەکاتەوە.