بەڕێوەبەرایەتى تەندروستى و سەلامەتى سمینارێکى لە بارەى خۆراکى تەندروست سازکرد

sssssss.jpg

 بەبۆنەى رۆژى جیهانى تەندروستى و سەلامەتى، بەڕێوەبەرایەتى تەندروستى و سەلامەتى لە وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتى هەرێمى کوردستان، رۆژى سێشەممە رێکەوتى ٢٩/٤/٢٠١٥ لە هۆڵى ڤیدیۆ کۆنفرانس لەدیوانى وەزارەت، سمینارێکى بۆ (یاسین جاف) راهێنەرى تەندروستى لەژێر ناونیشانى (خۆراکى تەندروست) سازکرد.
لەو سمینارەدا کە هەریەک لە راوێژکار و بەڕێوەبەرانى گشتى و فەرمانبەرانى دیوانى وەزارەت ئامادەیبوون، د. نورى هەرزانى بەڕێوەبەرى گشتى پشکنین و دڵنیایى جۆرى باسى لە گرنگى سازکردنى سمینارى هاوشێوە کرد بەمەبەستى سوودگەیاندن هۆشیارکردنەوەى فەرمانبەران و کارمەندانى وەزارەتەکەمان بۆ ئەو خۆراک و خواردەمەنیانەى بەسوودن بۆ تەندروستى مرۆڤ. ه ەروەک دەستخۆشیش لە راهێنەرى تەندروستى یاسین جاف کرد بۆ سازکردنى ئەم سیمینارە بەبۆنەى رۆژى جیهانى تەندروستى و سەلامەتى.
لەلایەن خۆشیەوە بەڕێوەبەرى تەندروستى و سەلامەتى لە وەزارەت باسى لەوە کرد ساڵانە وەزارەتەکەمان بۆ بەرزراگرتنى رۆژى جیهانى تەندروستى و سەلامەتى سمینارى هاوشێوە بۆ فەرمانبەران سازدەکات و هۆشیارى زیاتر دەخاتەڕوو.
دواتر راهێنەرى تەندروستى (یاسین جاف) لە ژێر ناونیشانى خۆراکى تەندروست دەستى کرد بە پێشکەشکردنى بابەتەکەى، بۆ ئەمەش روونیکردەوە کە پاراستنى تەندروستى مرۆڤەکان پەیوەندى بەتینى هەیە لەگەڵ پاراستن و بەکارهێنانى ئەو خۆراکانەى رۆژانە بەکاردەهێنرێت بۆ خواردن.
هەروەک باسیشى لە گرنگى خۆراکى تەندروست کرد بۆ هاوڵاتیان بەو پێیەى بەکارهێنانى خۆراکى تەندروست لەشێکى تەندروست دەبەخشێت ، بەتایبەتیش بەکارهێنانى خۆراک بەپێى پێویستى و لەکات و ساتى دیاریکرادا بۆ ئەوەى ئازار بە گەدە نەگەیەنێت. لە کۆتایى سمینارەکەدا بە پێشنیار و راسپاردەى ئامادەبووان سمینارەکە دەوڵەمەندتر کرا.