بۆ له نزیكه‌وه به‌سه‌ركردنه‌وه و گوێگرتن له كێشه و كه‌موكوڕییه‌كان و ئاگاداركردنه‌وه‌یان له سیاسه‌ت و ڕوانگه‌ی وه‌زاره‌ت، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 14/2/2010 پڕۆفیسۆر د. دلاوه‌ر عه‌بدولعه‌زیز عه‌لائه‌ددین وه‌زیری خوێندنی بالێ و توێژینه‌وه‌ی زانستی به یاوه‌ری شاندێكی وه‌زاره‌ت، كه له سه‌رۆكی ده‌سته‌ی فێركردنی ته‌كنیكی هه‌ولێر و ڕاوێژكاران پێكهاتبوون، سه‌ردانی په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی هه‌ولێریان كرد، له‌وێدا له‌لایه‌ن د. مه‌دحه‌ت محه‌مه‌د ڕاگری په‌یمانگه و یاریده‌ده‌ران و سه‌رۆك به‌شه‌كانه‌وه به‌گه‌رمی پێشوازی لێكرا.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له هۆڵی ئه‌نجوومه‌ن له په‌یمانگه‌ی ته‌كنیكی هه‌ولێر ڕووناكی خرایه‌سه‌ر پڕۆسه‌ی گۆڕانكاری و داڕشتنه‌وه‌ی سه‌رله‌به‌ری سیستمی خوێندن له زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی هه‌رێم، بۆ ئه‌مه‌ش وه‌زیری خوێندنی بالێ گوتی "پێویستمان به هاوئاهه‌نگی و پشتگیری هه‌موو لایه‌نه ئه‌كادیمییه‌كان هه‌یه بۆ ده‌سكاریكردن و دارشتنه‌وه‌ی سیستمی خوێندنی بالێ، چونكه گرفتی مۆدێلی ئێستای سیستمی خوێندن گیروگازێكه بۆ به‌روپێشه‌وه‌چوون و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هه‌یبه‌ت بۆ زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی هه‌رێم له‌سه‌ر ئاستی ولێتانی ده‌وروبه‌ر و ولێتانی پێشكه‌وتوودا".
له‌لایه‌كی تره‌وه سه‌باره‌ت به سیستمی وه‌رگرتنی قوتابییه خوێندكاره‌كان له په‌یمانگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی ئاینده، وه‌زیری خوێندنی بالێ ڕایگه‌یاند "دڵنیاتان ده‌كه‌ینه‌وه كه له ساڵی ئاینده‌دا به‌پێی توانست و قه‌باره‌ی كۆلێژ و په‌یمانگه‌كان قوتابی و خوێندكار وه‌رده‌گرین، به‌ئامانجی ئه‌وه‌ی خزمه‌ت به ڕۆڵه‌كانی گه‌له‌كه‌مان بكه‌ین و لێهاتوویی و توانستی ئه‌كادیمی و پیشه‌ییان به‌رز بكه‌ینه‌وه، تا له داهاتوودا ئاماده‌بن بۆ بازاڕی كار و وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستاندا".
هاوكات هه‌ر له‌میانی به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌دا وه‌زیری خوێندنی بالێ و شاندی یاوه‌ری، هاوڕێ له‌گه‌ڵ ڕاگری په‌یمانگه و مامۆستایان یه‌كه ئیداری و به‌شه‌كانی په‌یمانگه‌یان به‌سه‌ر كرده‌وه و له‌وێدا گوێی بۆ خواست و پێشنیازی فه‌رمانبه‌ران گرت.