وه‌زیرى خوێندنى باڵا "کار بۆ بەرزکردنەوەى ئاستى زانکۆى سۆران دەکەین تاوەکو لە ئایندەدا فەخر بە بڕوانامە و بەرهەمەکەى بکرێت"
ڕۆژى پێنج شەممە 28/1 پرۆفیسۆر د. دکتۆر دلاوه‌ر عه‌بدولعه‌زیز عەلائەددین وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومه‌تی هه‌رێم به هاوڕێیه‌تی شاندێکى وهزارەتى سەردانى زانکۆى سۆرانى کرد،
لەوێدا لەلایەن د.موسلیح چۆمانی سه‌رۆکى زانکۆی سۆران و ڕاگرانى کۆلێژو په‌یمانگاکانی سۆرانی زۆر بە گەرمى پێشوازى لێ‌کرا، له کۆبوونه‌وه‌یه‌کیدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی زانکۆ‌و راگرانی کۆلیژو په‌یمانگاکانی سۆران باسی له دیکۆمێنت و کارنامه‌ی وه‌زاره‌ت کرد به مه‌به‌ستی به‌ره‌و پێشه‌وه‌چوونی ئاستی خوێندن و ئاستی زانست له هەرێمى کوردستاندا.
له‌ته‌وه‌رێکی کۆبوونه‌وه‌که‌دا وه‌زیری خوێندنی باڵا ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو که کارنامه‌ی دیکۆمێنتی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینەوەى زانستى له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ردراوه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌داهاتوودا رۆبچێته ناو زانکۆ و پەیمانگاکان له پێناو به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی خوێندن و زانست له هه‌رێمدا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وەشکرد که یه‌کێک له کاره سه‌ره‌کییه‌کانی وه‌زاره‌ت وه‌ک له پێشوودا بڕیاری له‌سه‌ردرابوو خەرجکردنى 100 ملیۆن دۆلار وه‌ک زه‌ماله لە ئێستاوە تا پێنج ساڵى داهاتوو بۆ قوتابییە خوێندکارەکانى زانکۆکانی هه‌رێم، بۆ ئه‌وه‌ی بچنه ده‌ره‌وه‌ی وڵات به مه‌به‌ستی خوێندن له وڵاته پێشکه‌وتووه‌کاندا، هەروەها شانبەشانى ئەوانیش پسپۆڕانى زانکۆکانیش سوود لەم پڕۆگرامەى داهاتووى وەزارەت دەبینن، بەمەبەستى دروستکردنى پەیوەندیى زانستى و ئەکادیمى و بەستنەوەى زانکۆکانى هەرێم بە ئەزموونى زانکۆ پێشکەوتووەکانى جیهانەوە.
وەزیرى خوێندنى باڵا پاشان ئەوەشى گوت رێکخستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان قوتابى و مامۆستایان خاڵێکی دیکه‌ی کاری وه‌زاره‌ت ده‌بێت له ئاینده‌دا، هەروەها کارێکی دیکه‌ی وه‌زاره‌ت بریتییە لە گوێگرتن لە پێشنیاز و ڕاو سەرنجى مامۆستایانی زانکۆ له‌پێناو داڕشتنى میکانیزمێکی گونجاو بۆ دانانی سیسته‌مێکی تازه بۆ پێشکه‌وتنی ئاستی زانست و خوێندن له زانکۆکان‌دا.
له‌کۆبوونه‌وه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ ڕاگرانی کۆلیژو په‌یمانگاکانی سۆران د.عەلائەددین ڕایگه‌یاند کاری جددی ده‌که‌ین بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستى دڵنیایی جۆری زانکۆکانی هه‌رێم که ببێته مۆدیلێ ک بۆ تەواوى ناوچەکانى عێراق و هەرێم، روناکیشی خسته‌سه‌ر سیسته‌می ئیداری و ده‌ستکاریکردنه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێی سیستمی کارگێڕی و دابەشکردنەوەى دەسەڵات و سەڵاحیەتەکان بەشێوەیەکی سیستماتیک له زانکۆ و پەیمانگاکاندا.
له‌به‌شێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌دا دکتۆر دلاوه‌ر عه‌بدولعه‌زیز گوتی ده‌بێت گرنگی زیاتر بدرێت به‌لایه‌نی فێرکردن و راهێنان بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاستی خوێندکاران له‌ناوه‌نده‌کانی خوێندندا.
وه‌زیری خوێندنی باڵا ئاماژه‌ی بۆ سه‌ربه‌خۆکردنی زانکۆکان کرد‌و گوتی سه‌ربه‌خۆکردنی زانکۆکان کاری له‌پێشینه‌ی وه‌زاره‌ت ده‌بێت و لهئهولیهتی کاره‌کانی وه‌زاره‌تدایه.
له‌لێدوانێکیشدا بۆ که‌ناڵه‌کانی راگه‌یاندن پڕۆفیسۆر د.دلاوه‌ر عه‌بدولعه‌زیز عەلائەددین ئامانجی سه‌ردانه‌که‌ی بۆ زانکۆى سۆران ڕاگه‌یاند که له‌نزیکه‌وه ئاگاداربوونیانه له‌گرفت و داواکارییه‌کانی کۆلیژو په‌یمانگاکانی سۆران، چونکه ماوه‌یه‌کی که‌مه کردنه‌وه‌ی زانکۆی سۆران راگه‌یه‌ندراوه، چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌شی لێ ده‌کرێت که زانکۆیه‌کی باش بێت و کاریش بۆ بەرزکردنەوەى ئاستى زانکۆکە دەکرێت تاوەکو لە ئایندەدا فەخر بە بڕوانامە و بەرهەمەکەى بکرێت لە بازاڕى ئەکادیمییدا.
راشیگه‌یاند: ده‌بێت کاربکه‌ین بۆ به‌دیهێنانی ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی که کوتله‌ی کوردستانی به‌خه‌ڵکی داوه، یه‌که‌م هه‌نگاویش تەرخانکردنى پشکى زانکۆى سۆران لەم بڕە پارەیەى کە بۆ ناردنی قوتابیان و خوێندکاران به مه‌به‌ستی خوێندنیان له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌دا تەرخان کراوە.
لەبەشێکى تر‌ى سەردانەکەیدا وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە نزیکەوە سەرجەم پێکهاتە و بەشەکانى کۆلێژ و پەیمانگاکانى سەر بە زانکۆى سۆرانى بەسەر کردەوە.