زانکۆى کامبریج (٩٠) سکۆلەرشیپ بۆ پێشکەشکارانى نێودەوڵەتى ڕادەگەیەنێت

Cambridge-ClareCollege.jp

زانکۆى کامبریج لە وڵاتى بەریتانیا دەرگاى پێشکەشکردن بۆ سکۆلەرشیپى نێودەوڵەتى بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠١٩) بۆ گشت وڵاتانى جیهان دەکاتەوە، بۆ ئەم مەبەستە پێشکەشکاران لەسەرتاسەرى جیهان دەتوانن داواکارى بۆ پرۆگرامەکانى (ماستەر دکتۆرا - دبلۆمى باڵا - MBA) لە پسپۆرییە جیاجیاکاندا پێشکەش بکەن.

 

لەو چوارچێوەیەشدا ئارەزمەندانى هەرێمى کوردستانیش دەتوانن لەم دەرفەتە سوودمەند بن، و لە ڕێگەى ئەم لینکانەى خوارەوە زانیارى دەبارەى کۆرسەکانى خوێندن بەدەست بهێنن و داواکارى بۆ ئەم سکۆلەرشیپە پێشکەش بکەن.

 

جێگەى ئاماژەیە ئەو کاندیدانەى سەرکەتوو دەبن لەم سکۆلەرشیپە بۆ ئەوەى مۆڵەتى خوێندنیان پێبدرێت پێویستە ئەم مەرجانەى خوارەیان هەبێت.

 

یه‌كه‌م/ بۆ خوێندنى ماستەر

  1. پێشکەشکار دەبێت هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
  2. پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یا مامۆستا بێت لە یەکێک لە دەزگا و دامەزراوەکانى هەرێمی کوردستان، دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بەدەستهێنانی دوایین بروانامە، واتا لە دوای بە دەستهێنانی دواین بڕوانامە، ئەگەر فەرمانبەر نەبێت ئەوە پێویست ناکات دوو ساڵ تێپەرى بەسەر بڕوانامەکەى.
  3. دەبێت کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە (٪٦٥) کەمتر نەبێت, هەروەک ئەو بەڕێزانەی کە ئەنجامەکانیان بە پلە (مام ناوەند، باش، زۆر باش، نایاب) لە بڕوانامەکانیان نوسراوە، دەبێت لەلایەن لایەنی پەیوەندیدار بیگۆڕن بۆ نمرە (بۆ نمونە ٦٥)، بە پێچەوانەوە دواجار لە وەزارەتەکەمان کاری لەسەر ناکرێت.
  4. دەبێت تەمەنی لە ٤٥ سال زیاتر نەبێت.
  5. داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت.
  6. کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لە لایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆڵەتی خوێندندنی پێدەدرێت واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
  7. بۆ زانیاری زیاتر و پێشکەشکردن، تکایە کلیک (لـــــێرە) بکە.

دوه‌م/ خوێندنى دکتۆرا 

  1. پێشکەشکار دەبێت هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.
  2. پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یا مامۆستا بێت لە یەکێک لە دەزگا و دامەزراوەکانى هەرێمی کوردستان، دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بەدەستهێنانی دوایین بروانامە، واتا لە دوای بە دەستهێنانی دواین بڕوانامە، ئەگەر فەرمانبەر نەبێت ئەوە پێویست ناکات دوو ساڵ تێپەرى بەسەر بڕوانامەکەى.
  3. دەبێت کۆنمرەی ماستەری لە ٪٧٠ کەمتر نەبێت، ئەو بەڕێزانەی کە ئەنجامەکانیان بە پلە (مام ناوەند، باش، زۆر باش، نایاب) لە بڕوانامەکانیان نوسراوە، دەبێت لەلایەن لایەنی پەیوەندیدار بیگۆڕن بۆ نمرە (بۆ نمونە ٧٠)، بە پێچەوانەوە دواجار لە وەزارەتەکەمان کاری لەسەر ناکرێت.
  4. دەبێت تەمەنی لە ٥٠ ساڵ زیاتر نەبێت.
  5. داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی دکتۆرا پێشکەش بکات. (واتا ماستەر و دکتۆراکەی لە هەمان بوار بێت.)
  6. کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆڵەتی خوێندندنی پێدەدرێت واتا بە مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
  7. بۆ زانیاری زیاتر و پێشکەشکردن کلێک (لـــــێرە) بکە.

سێیه‌م/  MBA...

  1. پێشکەشکار دەبێت هاوڵاتی هەرێمی کوردستان بێت. 
  2. پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یا مامۆستا بێت لە یەکێک لە دەزگا و دامەزراوەکانى هەرێمی کوردستان، دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بەدەستهێنانی دوایین بروانامە، واتا لە دوای بە دەستهێنانی دواین بڕوانامە، ئەگەر فەرمانبەر نەبێت ئەوە پێویست ناکات دوو ساڵ تێپەرى بەسەر بڕوانامەکەى.
  3. دەبێت کۆنمرەی لە ٪65 کەمتر نەبێت، ئەو بەڕێزانەی کە ئەنجامەکانیان بە پلە (مام ناوەند، باش، زۆر باش، نایاب) لە بڕوانامەکانیان نوسراوە، دەبێت لەلایەن لایەنی پەیوەندیدار بیگۆڕن بۆ نمرە (بۆ نمونە 65)، بە پێچەوانەوە دواجار لە وەزارەتەکەمان کاری لەسەر ناکرێت.
  4. دەبێت تەمەنی لە (45) ساڵ زیاتر نەبێت.
  5. داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بپێشکەش بکات.
  6. کاندیدی سەرکەوتوو ئەگەر دامەزراو بێت، لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆڵەتی خوێندندنی پێدەدرێت واتا بە مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
  7. · بۆ زانیاری زیاتر و پێشکەشکردن کلێک (لـــــێرە) بکە.

 

تێبینیه‌كان:

  1. پێشکەشکردن راستەوخۆ لە ڕێگەى بەستەرى ئاماژەپێکراو دەبێت و، تەنها لە رێگەی وێبسایتى سەرەکی سەرەوە دەبێت.
  2. گشت خەرجییەکانى ئەم سکۆلەرشیپە لەسەر ئەستۆى زانکۆى کامبریج دەبێت.
  3. بۆ بەدەستهێنانى زانیارى زیاتر لەبارەى سکۆلەرشیپەکە کلیک (لێرە) بکە.
  4. بۆ چۆنیەتى هاوکاریکردن لە پڕکردنەوەى فۆرمى پێشکەشکردن کلیک (لێرە) بکە.