ناوى پاڵێوراوانى زمالەى ڕوسیا

moscow-center-panorama_950_watermark (1).jpg

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى داوا لەو پاڵێورانە دەکات، کە وەک یەدەگ ناویان بۆ زەمالەى خوێندنى (بەکالۆریۆس، ماستەر، دکتۆرا) لە ڕوسیا دەرچوەو، ناوەکانیان لەگەڵ ئەم ئاگادارییە بڵاوکراوەتەوە، داویان لێ دەکەین ڕۆژى دوشەممەى داهاتو کە دەکاتە ڕێکەوتى (٤/٥/٢٠١٥) سەردانى دیوانى وەزارەت بکەن، لەگەڵ هێنانى ئەم پیداویستیانەى خوارەوە:

 

1. بڕوانامەى ئامادەیى بۆ خوێندنى بەکالۆریۆس

2. بڕوانامەى بەکالۆریۆس بۆ خوێندنى باڵا / ماستەر و دکتۆرا

3. وێنەیەک لە پاسپۆڕت (ڕەنگاو ڕەنگ)

4. بڕوانامەى ماستەر بۆ خوێندنى باڵا/ دکتۆرا

5. تاقیکردنەوەى توانستى زمانى ئینگلیزى بۆ ئەوانەى کە هەیانە

6. پڕکردنەوەى فۆرمى هاوپیچى ئەم ئاگادارییە

7. وێنەیەک لەم دۆکیۆمێنتانە بەشێوەى (software) لەسەر (CD)

8. وێنەیەک لەم دۆکیۆمێنتانە بەشێوەى (hardcopy)

9. لارینەبون بۆ ئەوانەى کە فەرمانبەر لە دەزگاو دامەزراوەکان

 

تێبینی:

1. بۆ بینینی ناوه‌كان تكایه‌ ئه‌م فۆرمانه‌ی خواره‌وه‌ داببه‌زێنه‌ ناو كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت

2. ئه‌وانه‌ی ناویان ده‌رچوه‌ ده‌بێت فۆرمی هاوپێچ  داببه‌زێننه‌ ناو كۆمپیوته‌ره‌كه‌تان و، دوای پڕكردنه‌وه‌ی بیگه‌ڕێننه‌وه‌ بۆ وه‌زاره‌ت