وەزیرى خوێندنى باڵا: بۆ بەنێودەوڵتیکردنى زانکۆکان، زانکۆکانى کوردستان و ئەوروپا هەماهەنگى دەکەن

وه‌زیری خوێندنی باڵا پێشوازی له‌ وه‌فدێكی وەفدێکى زانکۆى گۆتنگن ده‌كات

وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند بەرنامەى تایگرس یەکێکە لە ستراتیژە گرنگەکانى وەزارەتەکەمان بۆ بەنێودەوڵەتى کردنى زانکۆکانى کوردستان بەهەماهەنگى لەگەڵ چەند زانکۆیەکى ئەورپى.

ئەو لێدوانەى د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لەمیانى پێشوازیکردنى هات لە وەفدێکى زانکۆى گۆتنگن لە وڵاتى ئەڵمانیا و شارەزایانى بوارى سیتسمى بۆلۆنیا و بەرنامەى تایگرس کە پێکهاتبون لە هەریەک (ئوڤە موس) بەرپرسى پەیوەندیەکان لە زانکۆى گۆتنگن و (کارلۆس مەخادۆ) شارەزا لەبوراى سیستمى بۆلۆنیا و ئەندامانى دیکەى زانکۆکەو لەبوارى تایگرس.

لەو دیدارەدا کە هەریەک لە سەرۆکى دەستەى کوردستانى بۆ ستراتیژى و لێکۆڵینەوەى زانستى و ڕاوێژکار و بەڕێوەبەرانى گشتى وەزارەت ئامادەیبون، وەفدەکەى زانکۆى گۆتنگن لە وڵاتى ئەڵمانیا، ئاماژەیان بۆ ئەوە کرد کە ئامادەن لە ڕێگەى پرۆژەى تایگرس و بەرنامەى نوێ هاوکارو یارمەتیدەرى زانکۆکانمان بن، بەتایبەت هاوکاریکردنى زانکۆکانى کوردستان لە جێبەجێکردنى بنەماکانى  پرۆسەى بۆلۆنیاو هەڵسەنگاندن بۆ ئەو زانکۆیانەى سیستمى بۆلۆنیا جێبەجی دەکەن.

لە بەرامبەردا وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دواى بەخێرهێنانى وەفدەکە، باسى لە هاوکارى و هەماهەنگییەکانى حکومەت و گەلى ئەڵمانیا کرد بۆ هەرێمى کوردستان، بۆ ئەمەش سوپاسى حکومەتى ئەڵمانیاى کرد بۆ پشتگیرییە جۆراو جۆرەکانى بۆ خەڵکى هەرێمى کوردستان، وتیشى: شەڕى داعش و تیرۆر ئەو راستیەى بۆ بەرجەستە کردین، کە ئێوە چەند هاوکار پشتیوانى خەڵکى کوردستان بونە، بەتایبەت لە سەنگەرى بەرگرى و ئازادى لە مرۆڤایەتى.

لەبارەى هاوکارییەکانى ئەڵمانیا بۆ سێکتەرى خوێندنى باڵا: د. ئارام محمد ڕایگەیاند: هەوڵ و پرۆژەکانى وڵاتى ئەڵمانیا بۆ خوێندنى باڵاى کوردستان بەرز دەنرخێنین و پێوستمان بەوەیە هاوکارییەکانیان بۆ سێکتەرو بەرنامەکانى دیکەى وەزارەت زیارت بێت.

سەبارەت بە جێبەجێکردنى پرۆژەى تایگرس لە زانکۆکان، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: بەرنامەى تایگرس بریتیە لە دارشتنى ستراتیژى بەنێودەوڵەتى کردنى زانکۆ بەشدارەکانى کوردستان لەگەڵ هاوکارەکانیان لە زانکۆ ئەوروپییەکان، کە هەریەک لە زانکۆکانى کوردستان توانیویانە ستراتیژى بەنێودەوڵەتى کردنى زانکۆکانیان دابڕێژن. بۆ ئەمەش د. ئارام محمد دوپاتیکردەوە ڕاسپاردەو پێشنیازەکانى دوو رۆژى ڕابردوى دوەمین کۆنفرانسى پرۆژەى تایگرس کە لە شارى سلێمانى بەرێوەچو، کارى جدییان لەسەر دەکرێت و بەردەوامى بە پرۆژەکە دەدەین.

جێگەى ئاماژەیە لەڕێگەی پرۆگرامی تایگرس (١٠) زانکۆ و دامەزراوەى هەرێمى کوردستان و (٥) دامەزراوەى ئەوروپی هەماهەنگی دەکەن بۆ فراوانکردنی رەهەندی نێودەوڵەتی زانکۆ و دامەزراوەکانی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان، ئەم بەرنامەیەش  بە پشتیوانی  وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان و پرۆگرامی ئیراسمەس پڵەسی ئەوروپی جێبەجێ کراوە.

هه‌ر له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا كردنه‌وه‌ی زانكۆیه‌كی ئه‌ڵمانی كوردی له‌ هه‌رێمی كوردستان تاوتوێكرا، بۆ ئه‌وه‌ش بڕیاردرا دوای دراسه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ و، وه‌رگرتنی فه‌رمانگه‌ی تایبه‌تمه‌ند له‌ وه‌زاره‌ت ئه‌م پرسه‌ بخرێته‌ به‌رنامه‌ی كار بۆ په‌سندكردن.